رۆژنامەی ھەولێر

ئەمڕۆ پێشانگای ئاوڕی خەیاڵ لە گەلەری میدیا دەکرێتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

 

“ئاوڕی خەیاڵ” ناونیشانی پێشانگایەکی تایبەتی هونەرمەندی شێوەکار “کەژاڵ حوسێن پەناهی”ـە و بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ ـی بەیانی لە گەلەری میدیا بە چاودێری پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە هونەرمەند و ئارەزوومەندانی هونەری شێوەکاری بکرێتەوە.

لە پێشانگاکەدا چەندین تابلۆی ڕەنگین نمایش دەکرێت، کە گوزارشت لە دنیای خەیاڵ و جوانیی ئافرەتی کورد دەکەن، کە بە سەلیقەی جوانی ئەو شێوەکارە کوردە کێشراون و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی شێوەکاری و کاری دەستی هەولێر سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پاڵپشتی کردنەوەی ئەو پێشانگا هونەرییە دەکەن و چاوەڕوانیش دەکرێت چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت.