شیڤان شێرزاد – هەولێر
ئەم بەشدارییە نێودەوڵەتییەمان دەستکەوتە هونەرییەکی گرنگی دیکەیە کە تێیدا چیرۆکی ئازار و کۆژانەکانی نەتەوەکەمان بە زمانی دایک دەگەیەنینە یەکێک لە دێرینترین سەکۆکانی شانۆی جیهان لە ڕووسیا؛ نەژاد نەجم دەرهێنەری ئەو شانۆگەرییە دەڵێت: چیرۆکی شانۆگەرییەکەمان باس لە کارەساتی هەڵەبجە و جینۆساید و کارەساتی ئەنفال و کۆچی بەکۆمەڵی کورد دەکات.
گوتیشی: نمایشی ئەم جارەمان بە زمانی عەرەبییە، ئەکتەرێکی کورد بە ناوی هەوار فارس، لەگەڵ ئەکتەرێکی عەرەب بە ناوی ئەمنە عەبدوڵڵا لە وڵاتی تونس بەشدارییان لە نمایشەکە کردووە و توانیمان نمایشەکە بە باشی پێشکەش بکەین و، ئامادەبووان پێشوازییەکی باشیان لێ کردین؛ لە فێستیڤاڵەکەدا چاومان لە بەدەستهێنانی خەڵاتە.
دەشڵێت: مۆنۆدراماکە لە پانزە وڵاتی جیهاندا نمایش کراوە، کارێکی هاوبەشی نێوان کوردستان و فەرەنسایە و ناوەڕۆکی بەرهەمەکەش باس لە کارەساتی هەڵەبجە و جینۆساید و کارەساتی ئەنفال و کۆچی بەکۆمەڵی کورد دەکات، بە زمانی کوردی و ئینگلیزی کارمان لەسەر کردووە.
شانۆگەریی “سەلمە” لە نووسینی دڵشاد مستەفایە و لە سینۆگرافیا و دەرهێنانی نەژاد نەجمە، ئەو شانۆگەرییە لە شانزە وڵاتی جیاواز نمایش کراوە و چەندین خەڵاتی پێ وەرگیراوە.

