رۆژنامەی ھەولێر

عەزیز وەیسی کلیپی قژ لوول بڵاودەکاتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەند “عەزیز وەیسی” پیر نابێت و جارێکیتر لەگەڵ دەستەیەک لە کچانی شۆخ شەنگی سنە و کرماشان و مهاباد و باشوور بە جلی ڕەنگاوڕەنگی کوردییەوە دەردەکەوێتەوە و گۆرانیی بە باڵای قژ لوولێک دەڵێت، کە بەو تەمەنەوە عەشقی بووە.

“عەزیز وەیسی” لە بارەی بەرهەمە نوێیەکەیەوە بۆ “هەولێر” دەڵێت: گۆرانی قژ لوول لە تێکستی مازیار فایەقە و لەگەڵ ستافێکی پڕۆفیشناڵی هونەری کارە تەکنیکیەکانی ئەو بەرهەمەمان جێبەجێ کردووە و سەرکەوتنی ئەو گۆرانییەش بۆ بەشداریکردنی ئەو کچە شۆخ و شەنگانەی ڕۆژهەڵات و باشوور دەگەڕێنمەوە، کە هاوکاربوون لە بەرهەمێنانی ئەو کلیپە نوێیەم و گەیشتن بە قژ لوولەکەم لەم گۆرانیەدا.
جێگەی باسە، گۆرانیی قژ لوول کە نوێترین بەرهەمی عەزیز وەیسیە ئێستا لە پلاتفۆرمە کوردییەکان بڵاوبووەتەوە و دەتوانن لە ڕێگەی یوتیوب و کوردیش ۆرلد سینگەر کلیپەکە دابەزێنن.