رۆژنامەی ھەولێر

شەش خووی پێویستی هەموو گەنجێک بۆ پاراستنی تەندروستیی خۆی

ماكوان عيززه‌‌ت – هەولێر

 

تەمەنی گەنجی باشترین قۆناغە بۆ دروستکردنی ئەو خووانەی کە لە ساڵانی داهاتوودا تەندروستیت دەپارێزن. د. داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی، شەکرە و ڕژێنەکان (غودە)، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم شەش هەنگاوە بچووکەی ڕۆژانە دەتوانن جیاوازییەکی گەورە لە ژیانتدا دروست بکەن:

• جەستەت بە شێداری ڕابگرە: با ئاو خواردنەوەی سەرەکیت بێت و بە درێژاییی ڕۆژ بە بەردەوامی ئاو بخۆرەوە.
• خۆراکی تەندروست هەڵبژێرە: گرنگی بە خواردنی سەوزە، میوە، دانەوێڵەی تەواو و پرۆتینە تەندروستەکان بدە؛ هاوکات خواردنە خێرا و ئامادەکراوەکان و ئەو خۆراکانەی شەکری زیادکراویان تێدایە کەم بکەرەوە.
• چالاک بە: وەرزش و جووڵەی بەردەوامی جەستەیی، تەندروستیی دڵ، ماسولکەکان، دەروون و تەندروستیی گشتیت دەپارێزێت.
• خەوی پێویست و تەندروست: هەموو شەوێک ٧ بۆ ٩ کاتژمێر بخەوە بۆ ئەوەی جەستە و مێشکت پشوو وەربگرن.
• لە جگەرەکێشان دوور بکەوە: لە جگەرە و تەواوی بەرهەمەکانی تووتن دوور بکەوەرەوە. ئەگەر جگەرەکێشیت، وازهێنان لە جگەرە یەکێکە لە باشترین ئەو بڕیارانەی دەتوانیت بۆ تەندروستیت بیدەیت.
• گرنگی بە تەندروستیی دەروونیت بدە: سترێس و خەمۆکی کۆنتڕۆڵ بکە، کات لەگەڵ کەسە نزیکەکانت بەسەربەرە و، لە کاتی پێویستدا داوای یارمەتی لە کەسانی پسپۆڕ بکە.
تەندروستیی داهاتووت، لەو هەڵبژاردنانەوە دەست پێ دەکات کە ئەمڕۆ دەیانکەیت.