رۆژنامەی ھەولێر

کاریگەریى نەخۆشیى شەکرە لەسەر چاو

مستەفا مەحمەد مستەفا

 

نەخۆشیى شەکرە، بە یەکێک لە گەورەترین کێشەکانى تەندروستى چاو دادەنرێت لەجیهانداكه بە زیادبوونى ئاستى شەکر لە خوێندا دەناسرێتەوە و، کاریگەرى ڕاستەوخۆى هەیە لەسەرموولوولە بچووکەکانى لەش، بە تایبەتى ئەو موولوولانەى کە لە چاو و گورچیلەکاندا هەن، كه‌ له نێوهەموو ئەندامەکانى لەش ( چاو ) بە هەستیارترین ئەندام داده نرێت بەرامبەر بە بەرزبوونەوەى شەکرى خوێن، بۆیە نەخۆشیى شەکرە دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى ئاستى بینین و تەنانەت کوێریش، لە دۆخە پێشکەوتووەکانى نەخۆشیى شەکرەدا.

نەخۆشیى شەکرە چۆن کاریگەرى لە سەر چاو دروست دەکات ؟
نەخۆشیى شەکرە بە چەندین ڕێگا کاریگەرى لەسەر چاودا دروست دەکات، بەڵام گرنگترینیان بریتییە لە زیانگەیاندن بە تۆڕى چاو. ئەم نەخۆشییە ناسراوە بە (diabetic retinopathy) ئەم نەخۆشییە بە هۆى گۆڕانکارى لە تۆرى دەمارى چاو ڕوودەدات، کە تیایدا زیانگەیاندن بە موولوولە بچووکەکانى تۆڕى دەمارى چاو دەگەیەنێت، دەبێتە هۆى دەرچوونى خوێن و شڵە بۆ ناو تۆڕى چاو.
ئەم نەخۆشییە بەسەر دوو قۆناغى سەرەکیى دابەش دەکرێت:
• :قۆناغى نا پێشکەوتوو (Nan prolifrative)
کە تیايدا موولوولە خوێنەکان لاواز دەبن و خوێن دەچێتە ناو چاو.
• :قۆناغى پێشکەوتوو (prolifrative)
کە تیایدا موولوولەى خوێنى نوێ بە شێوەیەکى ناساغ لە سەر تۆرى چاو گەشەدەکەن و دەبنە هۆى کێشەى زیاتر. لەم دۆخە پێشکەوتووەدا دەبێتە هۆى کوێربوونى هەمیشەیى.

ئامارى تەندروستى نەخۆشیى تۆرى چاو لە نەخۆشەکانى تووشبوو بە نەخۆشیى شەکرە
بەپێى توێژینەوەیەک ڕێژەیى تووشبووان بەم نەخۆشییە، نزیکەى ٨،٦% بوو لە نێو نەخۆشانى شەکرەى جۆرى دووەم، کە پیکهاتووە لە ٥،٩ % جۆرى ناپێشکەوتوو، ٢،٧ % جۆرى پێشکەوتوو. ئەم جیاوازیە لە ئامارەکاندا پەیوەندى بە توێژینەوەى کۆمەڵەى نەخۆشانى توێژینەوەکە هەیە.
هۆکارەکانى مەترسى تووشبوون بە لێدانى زەربەى شەکرە لە چاودا.
چەندین هۆکارهەیە مەترسى تووشبوون بە نەخۆشیى تۆرى چاو زیاد دەکەن:
• ماوەى تووشبوون بە نەخۆشیى شەکرە : ئەو نەخۆشانەى کە زیاتر لە دە ساڵا تووشى نەخۆشیى شەکرە بوونە، رێژەى تووشبوونیان بەم نەخۆشییە زیاترە
• کۆنتڕۆڵ نەکردنى شەکرى خوێن : بەرزبوونەوەى ئاستى هیمۆگلۆبینى شەکراوى (HbA1c)
پەیوەندى ڕاستەوخۆى هەیە بە گەشەکردنى نەخۆشییەکانى چاو.
• بەرزە پەستانى خۆین : تووشبوون بە بەرزە پەستانى خوێن، لەگەڵ نەخۆشیى شەکەرەدا، مەترسى تووشبوون بە نەخۆشییەکانى چاو دوو هیندە زیاتر دەکات
• بەرزى کۆڵیستڕۆل : بەرزبوونەوەى ئاستى
کۆڵیستڕۆڵ لە خوێن+دا پە یوەندى بە دروستبوونى خاڵى ڕەنگاو ڕەنگ لە چاودا هەیە (Exudates).

چاو پێویستى بە پشکنینى بە ردەوام هەیە
یەکێک لە گرنگترین ڕێگاکانى پاراستنى بینین لە کاریگەرییەکانى نەخۆشیى شەکرە پشکنینیى بەردەوامى چاوە.
توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە، زۆربەى نەخۆشانى تووشبوون بە شەکرە، پشکنینى چاو لە بەرچاو ناگرن. بە هۆى کەمى ئاستى هۆشیارى و کەمى بە دەست ڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریەکانى تایبەت بە مەترسییەکانى چاو.
ساڵانە پشکنینى چاو بۆهەموو نەخۆشانى شەکرە پێشنیاردەکرێت، بە تایبەتى ئەو کەسانەى ماوەى توووشبوونیان زۆرە یان ئەو کەسانەى کۆنتڕۆڵى شەکری ناوخوێنیان باش نییە.
کاریگەرى ترى نەخۆشیى شەکرە لە سەر چاو، جگە لە نەخۆشیى تۆرى چاو، نەخۆشیى شەکرە دەببێتە هۆى کێشەکانى ترى چاو وەکووئاوى سپى چاو (Cataract): نەخۆشیى شەکرە خێرایى پێگەیشتنى ئاوى سپى لە چاوەدا زیاد دەکات، بە هۆى تەمومژبوونى پەردەى چاو و کەمبوونەوەى بینین.
لە توێژینەوەیەکدا ٣،١٠ % نەخۆشەکانى تووشبوو بە نەخۆشیى شەکرە نەشتەرگەرى ئاوى سپى چاویان کردبوو.
• نەخۆشیى پەستانى چاو (Glaucoma) : شەکرە ڕێژەى تووشبوون بە پەستانى ناو چاو زیاد دەکات، کە دەتوانێت کاریگەرى هەبێت بەسەر دەمارى بینیندا،
کەدەببێتە هۆى کەمبوونەوەى بینین

ڕێگاکانى پاراستنى بینین لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانى نەخۆشیى شەکرە
پێویستە نەخۆشانى شەکرە ئەم ڕێنمایانە جێ بەجێ بکەن:
• کۆنتڕۆڵ کردنى ئاستى شەکرەى خوێن، هێشتنەوەى لە ئاستێکى باشدابێت.
• پشکنینى بە ردەوامى پەستانى خوێن و کۆنتڕۆڵکردنى
• پشکنینى ساڵانەى چاو، لە لایەن پزیشکى پسپۆرى چاو
• ڕاگرتنى ئاستى کۆڵیستڕۆڵ و چەورى خوێن لە ئاستێکى گونجاودا
• خواردنى خۆراکى تەندروست و چاڵاکى جەستەى ڕۆژانە.