رۆژنامەی ھەولێر

یادی ١٠٠ ساڵەی پەیدابوونی شانۆی سلێمانی لە هەولێر بەرز ڕادەگیرێت و ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری “یەکەم چرا” دەردەچێت

 

 

سبەی، لە ڕێوڕەسمێکی هونەری و کەلتووریی تایبەتدا لە شاری هەولێر، یادی (١٠٠) ساڵەی پەیدابوونی هونەری شانۆ لە شاری سلێمانی بەرز ڕابگیرێت. هاوکات لەگەڵ ئەم یادەدا، ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری “یەکەم چرا” دەکەوێتە بەر دیدی خوێنەران.

ئەم ڕێوڕەسمە لەلایەن گۆڤاری (یەکەم چرا) و بە هەماهەنگی لەگەڵ (دەزگای کەلتووریی یاد) ڕێکخراوە. ئامانج لەم چالاکییە، زیندووڕاگرتنی ئەو مێژووە دەوڵەمەندەیە کە هونەری شانۆ لە ماوەی سەدەیەکدا لە شاری سلێمانی تۆماری کردووە و کاریگەری مەزنی لەسەر بزووتنەوەی ڕۆشنبیری لە کوردستان جێهێشتووە.

یەکێکی دیکە لە بڕگە هەرە گرنگەکانی ئەم ڕێوڕەسمە، تەرخانکراوە بۆ پێزانین و ڕێزلێنان لەو شانۆکارە دێرینانەی کە پتر لە (نیو سەدە)یە تەمەنی خۆیان بەخشیوە بەم بوارە و خزمەتێکی گەورە و بەخششی هونەریی بێوچانیان پێشکەش بە شانۆی کوردی کردووە.