رۆژنامەی ھەولێر

پرۆژەیەك لەسەر ئەنفال دەچێتە لەندەن

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

پێشانگایەكی دۆكیومێنتی تایبەت بە ( ئەنفال) بە ناونیشانی (بۆئەوەی دوێنێمان بیرنەجێت ) لە شاری لەندەنی بەڕیتانیا بەرێوەدەچێت كارە هونەرییەكانی ئەو پیشانگایە لەلایەن شێوەكاری گەوری كورد عوسمان ئەحمەد دروست كراوە. ئەم پیشانگایەش بە سپۆنسەری نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لەندەن

لە لێدوانێكی تایبەتدا عوسمان ئەحمەد بە “هەولێر”ـی گوت : لە پێناوی زیندوو ڕاگرتنی مەرگەساتی ئەنفال و بە ناساندنی ئەم مەرگەساتە‌ بە نەوەی نوێ و‌ دنیای دەرەوەی كوردستان،كارێكی هونەری لە سەر ئەنفال لە شاری لەندەن ئەنجام دەدەین و ئەم كارە بە جیهانیكردنی و تێكەڵكردنی بە جینۆسایدی نەتەوەكانی تری جیهانەوەیە
ئەم كارە هونەرییە ‌هێڵكارییەكە لەزمانی قوربانیەكانەوە لە پرۆسەیەكی هونەری تایبەتدا ڕوداوەكانی ناو كەمپەكانی نوگرەسەلمان و عەرعەر دەگێرێتەوە .
عوسمان گوتیشی لەناو گەلەریەكە گفتووگۆیەكی تایبەتمان دەبێت لەلایەن چەند هونەرمەند و نوسەرو رۆشنیری كوردو بیانییەوە لەسەر ڕۆڵی دۆكمەنتكردن و ئارشیفكردنی جینۆسایدو كاریگەری ئەم جۆرە هونەرە لە هێشتنەوەی لە یادەوەری نەوەی نوێ و بۆ بەرگریكردن لە جینۆسایدو بەرقەراركردنی ئاشتی دادپەروەرانە.