شیڤان شێرزاد – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی چالاکیی و وێژەیی و سەنتەرەکان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوکاری پارێزگای هەولێر، دیداری ١٠١ ساڵەی غونچەی بەهارستان بۆ ڕێزلێنان لە مێژووی ئەدەب و ڕۆژنامەگەری کوردی و مێژووی یەکەم شاکاری حوزنی موکریانی له گوتاری نیشتمانسازیی لە هۆتێل دێدەمانی شاری هەولێر ساز دەکات.
تەوەرەکانی ئەو دیدارەش بەپێی پڕۆگرامی دیدارەکە دابەشبوون بەسەر نیشاندانی فیلمێکی دیکۆمێنتاری و ڕێکخستنی پانێلێکی زانستی و ناساندن و بەخشینی کتێب و زنجیرەیەک لە وتاری تایبەت لەلایەن بەڕێوەبەری چالاکیی و وێژەیی و سەنتەرەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و شارەزایانی بواری مێژوو.
“گۆران حوسێن” بەڕێوەبەری چالاکیی و وێژەیی و سەنتەرەکان لە ئاخاوتنێکی تایبەت بە “هەولێر”ـدا ڕایدەگەیەنێت: ئەو دیدارە تایبەتە بە مێژووی شاکارێک لە پێگە و کار و چالاکیە ڕۆشنبیری و ئەدەبیەکانی “حوزنی موکریانی”، کە تا هەنووکەش وشە و خزمەتی بەرچاوی ئەو کەسایەتییە ڕەنگدانەوەیان هەیە لە نێو کتێب و فەرهەنگی کوردی دا، بۆیە ئێمە وەک وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دیدارێکی تایبەت بەناونیشانی “غونچەی بەهارستان” لە ٠.کاتژمێر ٤ـی ئێواره لە هۆتێل دێدەمانی شاری هەولێر بە ئامادەبوونیك ئەدیب و ڕۆشنبیرانی کوردستان و بەرپرس و مێژوونووسانی کورد ساز دەکەین.

