ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
توێژینەوەیەكی زانستی لە بەشی بایۆلۆجی لە بواری جەلتەی كورتخایەن بڵاوكرایەوە.
لە درێژەی كارە زانستییەكانیدا (د. سەركەوت حەمەدەمین حەمەد) مامۆستا لە بەشی بایۆلۆجی فاكەڵتیی زانست و زانكۆی كۆلن لە ئەڵمانیا توێژینەوەیەكی زانستی بە ناونیشانی Title “Scalable differentiation of human cardiac organoids from iPSCs generates cardiac tissues for cardiac cell therapy”
زانكۆی سۆران بڵای كردۆتەوە كە ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤارێكی ئاست بەرزی جیهانی بڵاو كراویەوە..
پوختەی توێژینەوەكە باس لە بەرهەم هێنانی رێژەیەكی زۆری شانەی دڵی مرۆڤ بۆ چاكردنەوەی جەڵتەی كورتخایەنی دڵ.
لەم توێژینەوەیە پیشاندراوە كە چۆن بە شێوازیكی نوێ رێژەیەكی زۆری شانەی دڵی مرۆڤ لە هاندەرخانەی بنچینەیی دروستكراوە،وەها رێگا خۆش دەكات بۆ بەرهەم هێنانی ژمارەیەكی زۆر لە شانەی دڵی كارئەندازەیی كارامە.
ئەو شانە دڵانە پێكهاتە و كاری كارئەندامزانی هاوشێوەی شانەكانی دڵی مرۆڤی نیشانیانداوە، و هەروەها وەڵامی دەرمانەكانی تایبەت بە دڵی مرۆڤ داوە دوای گواستنەوەی لە تاقیگەیەك لە ئەڵمانیاوە بۆ تاقیگەیەكیتر لە ئیسپانیا، هەر لەوێش شانەكان چاندران لە دڵی بەراز كە پێشتر تووشی جەڵتەی دڵی كورتخایەن كرا بوون، دوای سی (٣٠) رۆژ لە چاودێری كردنی بەرازەكان، لە ئەنجامدا بە رێژەیەكی بەرچاو دڵی بەرازی تووش بوو بە جەڵتە باشتر بووەوە، و هیچ دڵە كوتێ تێبینی نەكرا
ئەم توێژینەویە رێگە خۆشتر دەكات بۆ چاكردنەوەی جەڵتەی دڵی دێژخایەن، كە ئێستا لە ژێر تاقێكردنەوە دایە لە ژێر دەستی هەمان تیم، بە سەرپەرشتی (سەركەوت حمدامین حمد)، كە سەر بە زانكۆی سۆران – كوردستان و زانكۆی كۆڵن – ئەڵمانیا یە.

