دیپلۆماتێك لە هەرێمی كوردستان پیشانگایەكی فۆتوگرافی دەكاتەوە

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

 

دەزگای كوردستان كرۆنیكڵ پێشانگایەكی فۆتۆگرافیی بۆ دیپلۆماتكاری پێشووی عێراقی (بورهان جاف) كردەوە؛ پیشانگاكە دیدگایەكی ناوازەی دیمەنە كولتووری و سروشتییەكانی ئەو وڵاتە جیاوازانەی تێدا نمایش كرا كە ناوبراو لە كاتی خزمەتدا، چركاندوویەتی.

لەو چالاكییەكەدا هۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و نوێنەرانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماتیکەكان لە هەرێمی كوردستان، لەگەڵ گروپێكی نوخبەی ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیران، ئامادەی بوون.
بورهان جاف لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان دووپاتی كردەوە كە ئەم پێشانگایە جیاوازە لە پێشانگاكانی پێشوو، بەو پێیەی بە تەواوی تەرخان كراوە بۆ ئەو، دوای بەشداریكردنی لە پێشانگاكانی “یۆنان لە چاویلكەی دیپلۆماتكارێك” و “كینیا لە چاویلكەی دیپلۆماتكارێك” ئەمە تازەترین كارەكانییەتی.
لەم پیشانگایەدا بورهان جاف دیدگای داهێنەرانەی خۆی لە بواری فۆتۆگرافیدا دەربڕی و جەختی لەوە كردەوە كە “پەیامی فۆتۆگرافی بریتییە لە كۆكردنەوەی كولتوورەكان لە نێوان گەلاندا”، بە گرنگیدانێكی تایبەت بە تیشك خستنە سەر لایەنە ژینگەیی و مرۆییەكان.
جاف لە بەردەم ئامادەبوواندا هیوای خواست بۆ دامەزراندنی نەریتێكی ساڵانە كە ئاهەنگ بگێڕێت بە داهێنەری دیپلۆماتكاران لە بواری فۆتۆگرافیدا، داوای بەشداریكردنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماتیکە جیاوازەكانی كرد لەم دەستپێشخەرییە كولتوورییەدا.