شەممە, تشرینی دووه‌م 16, 2024

بەپەلە.. ئاسایش دوو بکوژی ترسناکی دەستگیرکرد

 

دەقی راگەیەندراوی ئاسایشی هەولێر:

دەستگیر کردنی دوو تۆمەتبار کە تاوانێکی کوشتنیان لە شاری (کوت) ئەنجامدابوو

دوای ئەوەی لە لایەن بەشی هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار کراینەوە کە دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ج ، م ، ح) و ( ح ، م ، ح) لە شاری ( کوت) لە خواروی عێراق هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانێکی کوشتن و هەڵهاتون بۆ شاری هەولێر و لە لایەن دادگای شاری (کوت )فەرمانی دەستگیر کردنیان هەیە.

دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان شوێنی خۆ حەشاردانیان لە سنوری شاری هەولێر دەست نیشان کراو، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانرا هەردوو تۆمەتباری ناو هاتو دەستگیر بکەین.

دواتر بە پێی ڕێککارەکانی یاسایی رەوانەی شوێنی تاوان دەکرێنەوە بۆ دادگایی کردنیان.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
١٥ی نۆڤمبەری ٢٠٢٤