خالید فاتیحی
نامه‌ی 3
تاهیره‌ی جوان و ئازیزم:
ئه‌هریمه‌ن، به روخساری پڕ له دڕه‌نده‌یی و په‌نجه‌ی خوێناوی باڵی به‌سه‌ر وڵاتی ئازیزدا كێشاوه!.. بڕوانه چه‌نده باڵی ره‌شی له زه‌وی و ئاسمان، له ژێر به‌ردو لكوپۆی دره‌خته‌كاندا گه‌را داده‌نێ، دڵی مرۆڤ له بینینی ئه‌و هه‌موو دیمه‌نه جۆراوجۆرانه، ئه‌و هه‌موو لاشانه، ئه‌و هه‌موو لاشه بۆگهنیوانه، ئه‌و هه‌موو ده‌ست و قاچه بڕاوانه، ئه‌و هه‌موو ده‌نگه شوم و ترسناكانه، هه‌روه‌كو ناڵه‌ی كونده‌په‌پوو پڕه له ئازار‌و ده‌رد.
دڵنیام، رۆژێك دێ، رۆژێك دادێ پڕ له‌خۆشی و عه‌شق، پڕ له عه‌شق و خۆشه‌ویستی، رۆژێك دادێ، كه ئاوازه شوومهكان، كپ ده‌بن، رۆژێك دادێ، كه زه‌وی و رۆژگار له ماڕشی خۆشی‌دا شه‌ربه‌تی تۆ ده‌بێته نه‌شئه‌ی خۆشی. دڵنیام رۆژێك دادێ، رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ، چاوه جوانه‌كانت، كه هه‌میشه ده‌دره‌وشێنه‌وه و به رووی خۆری دره‌وشاوه‌دا ده‌كرێنه‌وه.
نامه عاشقانه‌كانی نووسه‌ری ناوداری ئێران، غولامحسێن ساعدی (1935-1985) كه بۆ تاهیره‌ی كوزهگهرانی نووسیون.