دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

نیشانە و هۆکارەکانی نەخۆشی شەقیقە و چارەسەرکردنیان

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

نەخۆشی شەقیقە، یەکێک لە جۆرەکانی سەرئێشەیە، کە ژان لایەکی سەر دەگرێت، دەکرێت پێناسەی ئەمە وەک هەستکردن بە ژانەسەرێکی دژوار و مەترسی بەرز، ئەم نەخۆشیە زیاتر لایەنەکی سەر دەگرێت. دەکرێت پێش ئەم نەخۆشییە، چەند نیشانە لای نەخۆش دیار ببن یانیش لەوانەیە دیار نەبێت، بەڵام لە هەردوو حاڵەتدا، نەخۆش دەتوانێت خۆی بپارێزێت، وەک خۆدوور کردن لەو شتانە کە دەبنە هۆی میگرن و بەکارهێنانی چەند رێگای چارەسەری، هەروەها بەکارهێنانی دەرمان پێش دەستپێکردنی ژانەکە، کە ئەم نیشانە لە جیهانی تەندروستی بە “هالە” ناودەبرێت. شایانی باسە کاتی میگرن چوار یان حەوت سەعات دەخایەنێت، لەوانەیە ئەم نەخۆشی تۆشی هەموو تاکێک ببێت، بەڵام زیاتر کەسانی لە نێوان تەمەنی ١٥ تا ٥٥ ساڵی دەگرێت.

دکتۆر عیسا کەمال، باس لە نیشانەکانی نەخۆشی شەقیقە دەکات و دەڵێ: دەکرێت ئەو کەسانەی میگرن دەگرن، حاڵەتەکان بەسەر چەند قۆناغ دابەش بکرێت وەکو، یەکەم قۆناغی سەرەتایی واتە دەستپێشخەری، هەندێک حاڵەت هەیە، کە پێش دوو رۆژ لە تۆشبوون یان دوای دوو رۆژ لە تۆشبوون، کە بە سەرەتای نەخۆشیەکە ناودەبرێت. وەک حەزی زۆر لە خواردن، هەستکردن بە ماندیبوون و جۆرێک نا لە سەقامگیری دیار دەبێت. دووەم، قۆناغی هالە، لەم قۆناغەدا نیشانەی تۆشبوونی نەخۆشیەکە دەرناکەوێت، تەنیا لەو رەوشانەی کە نەخۆشە تۆشی میگرنی نیوەسەری دەبێت. کەواتە دەتوانین بڵێین ئەم نەخۆشیەی نیوەسەری دوو جۆرن یەکەم، کە نەخۆش تۆشی هالە نابێت، لەم کاتەدا نیشانەی نەخۆشیەکە دیار نابێت، دووهەم، ئەو نەخۆشیانەی تۆشی جۆری هالە دەبن، ئەم نیشانەکان لێ دەردەکەون. لێرە نیشانەی کێشەی دیتن، قسەکردن، هەستکردن. سێیەم، هێرشی میگرن، لە ڕاستیدا ئەمە دژوارترین و مەترسیدارترین قۆناغی میگرانە، کە نیشانەی چەند سەعاتێک تا چەند رۆژێک دەخایەنێت، لەگەڵ ئەمەش، ئاستی نەخۆشیەکە بەپێی نەخۆشەکان دەگۆڕێت، بەڵام چەند نیشانەی گشتی هەیەوەکو، هەستی زیاد بە رۆناکی و گێژبوون و نەخۆشەکە هەست دەکات، کە ئێستا لە خۆیی دەچێت و هەستکردن بە رشانەوە و سەرئێشە کە زیاتر لە یەک شوێنە، لایی چەپ و راست و پشتی سەر.
دکتۆر عیسا باس لە چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانکردنی نەخۆشی شەقیقە دەکات و دەڵێ: ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی شه‌قیقه‌ به‌پله‌ی یه‌که‌م پشت ده‌به‌ستێت به‌ نیشانه‌کانی نه‌خۆشه‌که‌ و مێژوی نه‌خۆشه‌که‌، هەروەها پشکنینی نه‌خۆشه‌که‌ له‌ لایه‌ن پزیشکی پسپۆڕه‌وه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ پێویست به‌ ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵێک پشکنینی دیکە بکات که‌ پزیشک بڕیاڕ ده‌دات، ئەوانیش وەکو، فه‌حسی خوێن بۆ هۆرمۆن، بوونی نه‌خۆشی له‌ بۆری خوێن، بونی هه‌وکردن له‌ په‌رده‌ی ده‌وری مێشک یان دڕکه‌ مۆخ. تیشکی (MRI) بۆ مێشک و بۆری وێنه‌کانی ناو سه‌ر. ده‌رهێنانی شله‌ی (CSF) له‌ پشت بۆ بوونی هه‌وکردن له‌ په‌رده‌ی ده‌وری مێشک یان دڕکه‌ مۆخ.
دەشڵێت:جۆره‌کانی نه‌خۆشی شه‌قیقه‌ وەکو، یەکەم، شه‌قیقه‌ که‌ ئۆرای له‌گه‌ڵ بێت ئۆرا بریتییه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ پێش هاتنی سه‌رئێشه‌ نه‌خۆشه‌که‌ هه‌ستی پێ ده‌کات وه‌کو تێکچونی بینین، بینینی تیشک یان وێنه‌ یان هێڵی هه‌مه‌جۆر یان خاڵی جیاواز، کوێربونی کاتی، لێڵی له‌ بینین، بۆنکردنی بۆنێکی نامۆ، ئاو به‌ لوت دا هاتنه‌وه‌دا، گوێ زرگانه‌وه‌، نه‌مانی هه‌ستکردن یان هه‌ستی سه‌یر وه‌ک دڵخۆشبون بێ هۆکار. دووەم، شه‌قیقه‌ی بێ ئۆرایه‌کسه‌ر ژانه‌سه‌ره‌که‌ ده‌ست پێده‌کات.
ئەو دکتۆرە باس لە چارەسەری نەخۆشی شەقیقە دەکات و دەڵێ: چارەسەرییەکانی نەخۆشی شەقیقە وەکو، چارەسەری دەرمانی ئازارشکێن واتە پاراسیتامۆل. ئازارشکێنی دژی ئیلتیهاب، ئەسپرین و پرۆفین یان پاراماکس یان میگراماکس.
دەرمانی دڵ، ئەوەی بەکاردێنن وەک چارەسەری فشاری بەرز.
دەرمانی دژی میگران، بۆتۆکس. هەروەها گۆڕینی شێوازی ژیان وەکو ڕێک نووستن و وەرزشی مامناوەند و خواردنی ژەمەکانی لەکاتی خۆیدا و دوورکەوتنەوە لە حەپی دژە دووگیانی و جگەرەکێشان و مەی سۆر و یان هەر خواردنێك سەر ئێشەی پێ بگریت. دوورکەوتنە لە دڵەڕاوکێ. لەکاتی سەر ئێشە شێلانی ماسولکەکانی مل و شان و پشت، وە شتێکی سارد لە سەر نیوچاوانی دابنێت بۆ (٥) خولەك. ئەگەر سەر ئێشەکە زوو دووبارە بووەوە یان زۆر درێژەی کێشا، ئەوا دەبێت لەلایەن پزیشک دەرمانی (وقائی) وەربگرێت بۆ چەند مانگێك بە نزیکەیی (٨ مانگ). دەرمانی دژەژان بۆ کاتی پێویست، دەبێت لەسەرەتای سەر ئێشە وەربگیرێت.
ئەوەی شایەنی باسكردنە ئەوەیە كە نابێ دەرمانی ئازار شكێن بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ یان بە بڕێكی زۆر بخورێت، چونكە لەوانەیە سەریەشەكە خراپتر بكات یان تەنانەت خۆی ببێتە هۆی سەریەشە، سەریەشە بەهۆی دەرمان)، بۆیە ئەگەر بەو بڕەی كە دكتۆر بۆی دیاریكردووە سەریەشەكەی هەر باش نەبوو پێویستە نەخۆشەكە لە ژێر چاودێری دكتۆر چارەسەری تر وەرگرێت. لە هەندێک حاڵەتی تایبەت پزیشكی مێشك و دەمار دەرزی بۆتۆكس بۆ سەری نەخۆشەكە دەكات بۆ چارەسەری شەقیقەی درێژخایەن.