خالید فاتیحی
نامه‌ی 1
تاهیره خاتوون
خه‌مێك دڵم ئازار ده‌دا، عه‌زابێك هه‌راسانی كردووم و نازانم تاكه‌ی ئاوا ده‌بم، خودا ده‌زانێ، شه‌و و رۆژ وه‌كو كه‌سێك كه مۆرانه كه‌وتبێته جه‌سته‌ی نیگه‌رانم، دڵی من مه‌شخه‌ڵێكه بێئه‌وه‌ی كه‌س بزانێ چ ئاگرێكی تێدایه. ئه‌گه‌ر له‌توانای خۆمدابوایه، هیچ كات تووشی ئه‌و جۆره عه‌زاب و ئه‌شكه‌نجه‌یه نه‌ده‌بووم، به‌ڵام به‌خوا، له ده‌ستی خۆمدا نییه.
هه‌رچی هه‌یه تۆی تۆ، ته‌نیا تۆ…
وشه‌یه‌كی زۆرساده، زۆر هیچ، كه من ناتوانم له‌لای تۆ بیدركێنم ده‌ربڕینێكه به‌هه‌ر شتێكی بێ بایه‌خ لێكده‌درێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا پاكه. من نامه‌وێ بڵێم عاشقی تۆم، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مان وشه‌یه كه نه‌فره‌تی من ده‌جووڵێنێ، وشه‌یه‌كی زۆر سووكه.
ئایا ئه‌و هه‌سته‌ی من هه‌مه، په‌رستنێك كه به‌رامبه‌ر تۆ له دڵمدا كڵپهدهستێنێ ئه‌گه‌ر پێشكه‌شت بكه‌م، قبوڵی ده‌كه‌ی؟
تاهیره‌ی ئازیزم ئه‌و مه‌یله‌ی كه من ده‌سووتێنێ، ئه‌و حه‌زه‌یه كه شه‌م بۆ په‌روانه‌و په‌روانه بۆشهمی هه‌یه. ئه‌و ئازاره‌ی كه من هه‌ستی پێده‌كه‌م، ده‌رمانه‌كه‌ی له نیگاكانی تۆدایه. ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه من به فریشته بانگت ده‌كه‌م ئایا هه‌ستده‌كه‌ی كه چ گڕێك له ناخی مندا كڵپه ده‌ستێنێ؟ من تۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌راورد ناكه‌م، چونكه به‌و راستییه گه‌یشتووم كه تۆ به بوونه‌وه‌رێكی سه‌رووی سروشت بچوێنم.
ئایا رۆژێك دێ، ده‌ستم بخه‌مه ناو ده‌سته‌كانت و نیگام له‌گه‌ڵ نیگات ئاوێزان بێ، نیگای چاوه جوانه‌كانت بخۆمه‌وه؟ تاهیره‌ی جوان، ئایا رۆژێك دێ كه ده‌سته بچكۆله‌كه‌ت لێدانی دڵه پڕ كهسهرهكهی من ههستپێبكاو بۆن به زوڵفه زێڕینه كانته‌وه بكه‌م؟
ئایا رۆژێك دێ خه‌م و ئازاری خۆمت له‌لا به‌یان بكه‌م، ئه‌و رازه‌ی كه دڵی منی بێچاره‌ی ئه‌نجن ئه‌نجن كردووه له‌پێش چاوه‌كانی تۆ بیانكهمهوه، من له‌و كونجی خه‌مه، ته‌نیا تۆم هه‌یه. ته‌نیا تۆی كه له‌لای نه‌فره‌تی منه‌وه نیت و هه‌ربۆیه تۆ ده‌په‌رستم ئه‌و هه‌سته ئاسمانییهم قبوڵ بكه، به رووناكایی خۆت، دڵی تاریكم رووناك بكه‌وه چونكه زۆر ئازارم له‌ده‌ستتدا كێشاوه و شایانی ئه‌وه‌م بمخهیتهبهر سۆزی خۆت. ئه‌وه‌ی بزانه كه له هه‌ر سووچ و قوژبنێك بووبم له‌یادی تۆدا بووم و هه‌تا له‌وێشدا دڵم بۆتۆی لێداوه.
شه‌وان له ئه‌ستێره‌كان ده‌ڕوانم، تا ئه‌و ئهبهدییهتهی كه تۆ نیشانه‌یه‌كی له ئه‌و، به شه‌وقه‌وه لێی بڕوانم ئه‌وه ئه‌و رازه‌یه كه بێجگه له‌تۆ هیچ كه‌سێكی دیكه لێی ئاگادارنییه.
نامه عاشقانه‌كانی نووسه‌ری ناوداری ئێران، غولامحسێن ساعدی (1935-1985) كه بۆ تاهیره‌ی كوزهگهرانی نووسیون.