حەمەسەعید حەسەن
فڕینی پیدرۆ لە بێکۆتادا، چیرۆکێکی کورتە لە هەشت سەد وشەیەک پێک هاتووە، چیرۆک‌نووس و ڕەخنەگری ناسراوی ئەرجەنتینی: ئەنریکی ئەندەرسۆن ئێمبەرت (١٢/٢/١٩١٠ – ٦/١٢/٢٠٠٠) نووسیویەتی، بەختیار عەلی لەو چیرۆکە کورتە، بە کۆمەکی درێژدادڕی، ڕۆمانێکی بەرهەم هێناوە و ناوی لێ ناوە: جەمشید خانی مامم کە هەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد. ئەم سکانداڵەیان یوسف عیززەدین لە ژمارە (١١٧٢)ی (ئەدەب و هونەر)ی (کوردستانی نوێ)دا ئاشکرای کرد و چیرۆکە کورتە ئەرجەنتینییەکەیشی وەرگێڕایە سەر کوردی.
ڕۆمانی سه‌ر به قوتابخانه‌ی ڕیالیزمی جادوویی له ڕاستی و درۆ پێک نایه‌ت، به‌رهه‌می واقیع و جادووه، واقیعێکی سه‌یر و سه‌رسووڕهێن، واقیعێک بەده‌م فڕینه‌وه له ئاسمانی خه‌یاڵدا، واقیعێک سه‌ر به جیهانی ئه‌فسانه و داستان، واقیعێک بارگاوی به شارستانییه دێرینه‌کان و میتیۆلۆژیا. ڕه‌نگه (هه‌نگاوه بزربووه‌کان)ی نووسه‌ری کووبایی، (ئالیگۆ کاربینتیر) یه‌که‌مین ڕۆمانی سه‌ر به ڕێبازی ڕیالیزمی جادوویی بێت، یه‌که‌مین ڕه‌خنه‌گریش که تێرمی (ڕیالیزمی جادوویی)ی به‌کار هێنا، (فرانس ڕۆ)ی ئه‌ڵمانیایی بوو.
ڕیالیزمی جادوویی په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ناو دنیای هونه‌ری شێوه‌کارییش، مارک شاگاڵ یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌نده شێوه‌کارانه‌ی ئه‌فسانه‌ی تێکه‌ڵ به واقیع کردووه. ڕیالیزمی جادوویی هه‌ر له لاتین ئه‌مریکادا گیری نه‌خوارد، هه‌ر زوو په‌ڕییه‌وه بۆ ئه‌ورووپایش، ده‌شێت ئیتالۆ کالڤینۆ و گیونته‌ر گراس، ناسراوترین دوو نووسه‌ری ئه‌و‌رووپایی بن که به‌رهه‌میان بڕژێته زێی ئه‌و ڕێبازه‌وه. هه‌رچه‌نده له‌مێژه (ڕیالیزم) له لاتین ئه‌مریکای زێدی خۆی، ئه‌و (جادوو)ه‌ی جارانی نه‌ماوه، که‌چی تازه‌کی به‌ختیار عه‌لی له (ڕۆمان)ی (جه‌مشیدخانی مامم که هه‌میشه با له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبرد)دا، به ڕیالیزمێک ده‌نووسێت که زیاتر درۆئامێزه، وه‌ک له‌وه‌ی جادوویی بێت.
جه‌مشید خان له زینداندا به‌شێکی زۆر له کێشی خۆی له ده‌ست ده‌دات و هێنده لاواز ده‌بێت، با ده‌یبات، (یه‌که‌م جار با، له زیندانی (هه‌یئه)ی که‌رکووکه‌وه ده‌یبات و له سلێمانی له‌سه‌ر سه‌ربانی دووکانی فیته‌رێک ده‌دۆزرێته‌وه.) جارێکی دیکه با، له (فاو)ه‌وه تا (ئه‌سفه‌هان)ی ده‌بات. جارێکی تر، با له سلێمانییه‌وه ده‌یبات، له باکووری کوردستان دایدەبەزێنێت. دوا جار با له‌م کیشوه‌ره‌وه بۆ ئه‌و کیشوه‌ری ده‌بات! ناوبه‌ناو له ئاسماندا ده‌خه‌وێت و ماوه‌یه‌ک له ئاسمانه‌وه ڕازی دڵداری بۆ کیژێکی زه‌ویننشین ده‌درکێنێت. ئەم بیرۆکەی لەدەستدانی کێش و فڕینەی لە کورتەچیڕۆکە ئەرجەنتینییەکەوە هێناوە.
کێشه‌ی سه‌ره‌کیی له (جەمشید خان)دا، به‌گه‌ڕخستنی خه‌یاڵه که به‌ختیار عه‌لی له‌و بواره‌دا ده‌ستوپێ سپییه. ڕاسته داهێنان تاقیکردنه‌وه‌ی ڕێیه‌کی تازه‌یه نه‌ک گرتنی ملی رێگه‌یه‌کی دێرین، پێشکه‌شکردنی وێنه‌یه‌کی نوێیه، نه‌ک دووباره‌کردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی کۆن، سه‌فه‌رێکی پڕ له مه‌ترسییه به‌ره و دنیایه‌کی نه‌زانراو، نه‌ک گه‌شتێک به‌ره‌و جێیه‌کی دیاریکراو، به‌ڵام ئه‌م پاساوانه ڕێگه‌مان پێ ناده‌ن، شکۆی هێڵی سووری نێوان به‌گه‌ڕخستنی خه‌یاڵ و هۆنینه‌وه‌ی درۆ پێشێل بکه‌ین.
جەمشید خان له گوندێکی چۆڵکراوی دووره‌ده‌ستی کوردستانه‌وه، له کۆتاییی ساڵانی حه‌فتادا، خه‌ریکی گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌یه، له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆره‌کانی زانکۆی به‌غداددا! نووسه‌ر ئیلهامی ئه‌م جۆره نامه‌گۆڕینه‌وه سه‌خته‌ی، له ڕۆمانی (بارۆنی سه‌ر داره‌کان)ی (ئیتالۆ کالڤینۆ)وه بۆ هاتووە، ئاخر (کۆزیمۆ)ی قاره‌مانی ئه‌و ڕۆمانه‌یش، سه‌رقاڵی ئه‌و جۆره نامه‌گۆڕینانه‌وه‌یه و له‌سه‌ر دره‌خته‌کانی ده‌ڤه‌رێکی چه‌په‌کی که‌ناری ئه‌ورووپاوه، نامه له‌گه‌ڵ ڕۆشنفیکره‌کانی سه‌نته‌ردا ده‌گۆڕێته‌وه!
لایه‌نێکی لاوازی (جه‌مشید خانی مامم)ی به‌ختیار عه‌لی ئه‌وه‌یە، نووسه‌ره‌که‌ی به نرخی ڕۆمان به خوێنه‌ری دەفرۆشێت، هه‌رچه‌نده له سیناریۆی فیلمی کارتۆنه‌وه نزیکتره. چیرۆکبێژ له‌م ڕۆمانه‌دا، هه‌رزه‌کارێکه دوورونزیک پێوه‌ندیی به دنیای کولتووره‌وه نییه، که‌چی که تابلۆی (عاشقه فڕیوه‌کان)ی شاگاڵ ده‌بینێت، وه‌ک مامۆستای هونه‌ری شێوه‌کاری بێت، یه‌کسه‌ر ده‌یناسێته‌وه! لای نووسه‌ری مه‌کسیکی کارلۆس فۆینتس که به ڕۆمانی (ڕوونترین ناوچه) دنیای سه‌رسام کرد، زۆر جار که‌سایه‌تیی ڕۆژنامه‌نووس هه‌یه و هه‌میشه کاره‌کته‌رێکی هه‌لپه‌رست و به‌دئاکاره. ئه‌و جۆره ڕۆژنامه‌نووسه له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیشدا نموونه‌ی هه‌یه، وه‌ک له‌کن نه‌جیب مه‌حفووز له ڕۆمانی (دز و سه‌گگه‌ل)دا، یان لای فه‌تحی غانم له ڕۆمانی (ئه‌و پیاوه‌ی سێبه‌ری خۆی بزر کرد)دا ده‌یانبینین. (سمایل) هه‌ر هه‌مان ئه‌و که‌سایه‌تییه خراپه‌یه له (جەمشید خان)ی به‌ختیار عه‌لیدا دووباره ده‌بێته‌وه.
جوبران خه‌لیل جوبران ده‌ڵێت: (گۆزه‌که‌ی پڕ ده‌کات له ئاونگ و به په‌یژه‌ی تریفه‌دا به‌ره‌و ئه‌ستێره هه‌ڵده‌کشێت.) جه‌مشید خان به گوریس هه‌ڵده‌کشێت و له به‌رزایییه‌وه، جارێک ئه‌ڤیندارێکی شه‌یدایه، گۆرانیی دڵداری ده‌چڕێت و که‌ڕه‌تێک مافیا ئاسا، پلانی ترسناک بۆ ئه‌م و ئه‌و داده‌ڕێژێت. (چ قه‌یدی با دنیا ئه‌نگوسته‌چاو بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ناو دڵمان ڕۆشن بێت.) جه‌مشید خان له‌نێوان ئینسانێکی ڕۆحپاکژ و دڵپیسدا دێت و ده‌چێت، دواجار نیشتمان جێ ده‌هێڵێت و به‌ره‌و هه‌نده‌ران ده‌فڕێت، ئه‌مه‌یش دروست وه‌ک ئه‌وه وایه، که‌سێک کلیلی ده‌رگه‌ی به‌ختیاریی له زێدی خۆی لێ بزر بووبێت، بچێت له تاراوگه بۆی بگه‌ڕێت که له مه‌حاڵیش ئه‌سته‌متره له‌وێ بیدۆزیته‌وه.
کافکا ده‌ڵێت: (که زیان به زمان بگات، زیان به هه‌ست و به عه‌قڵیش ده‌گات.) بۆیه ئه‌گه‌ر زمانت ساغ نه‌بێت، ئه‌وه نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه توانای ئه‌وه‌ت هه‌یه، هه‌ستی خۆت به دروستی ده‌رببڕیت و نه پێت ده‌کرێت ئاوه‌زت وه‌ک پێویست به‌گه‌ڕ بخه‌یت. به‌ختیار عه‌لی چه‌ند جارێک، نه‌ک ته‌نیا تاقه جارێک، تا پێمان وابێت هه‌ڵه‌ی چاپه، له‌بری قارچک، که کارگ و کوارگیشی پێ ده‌ڵێن، ده‌نووسێت: قاچک! یان ده‌نووسێت: (شیاکه‌ی وشکی مانگاکانی لادێ.) شیاکه: ڕیخه به شلی، که وشک ده‌بێته‌وه، پێی ده‌ڵێن: ته‌پاڵه! ئه‌وه‌یشیان شیاکه ه‌ی مانگای لادێ بێت یان شار، هیچ له کێشه‌که ناگۆڕێت. قه‌ت بووه که‌سێک زمانزانینی له‌و ئاسته‌دا بێت و پڕکێشیی ئه‌وه بکات، ڕۆمان بنووسێت؟
سه‌رپرایز و ڕه‌نگه سکانداڵیش ئه‌وه‌یە، به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێت: (له‌ناو که‌لاوه و خه‌راباته‌کانی گونده ڕووخاوه‌کاندا، لێفه و پێخه‌فمان کۆ کرده‌وه.) له‌وه‌یان گه‌ڕێ که لێفه‌یش جۆرێکه له پێخه‌ف، کارەساتەکە ئه‌وه‌یه، له‌و وایه، (خه‌رابات) به مانای وێرانه و که‌لاوه دێت!
شوکر هۆشیاره مه‌حوی، تێده‌گا دنیا خه‌راباته
که به‌دمه‌ستی بکا ئه‌هلی، خراپه‌ی بۆچی لێ ده‌گرم.
خه‌رابات به مانای مه‌یخانه دێت، مه‌حوی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه، چونکه دنیا مه‌یخانه‌یه، ئه‌وه ئاسایییه خه‌ڵکانی زێده سه‌رخۆشی ئه‌و مه‌یخانه‌یه، خراپه‌یان لێ بوه‌شێته‌وه. پێ ده‌چێت نووسه‌ر، پێی وابوو بێت، خه‌رابات، کۆی (خه‌رابه)یه! ئاخر به عه‌ره‌بی میللیی عێراقی به کاوله ده‌ڵێن: خه‌رابه! نووسه‌رێک ڕێز له ئاوه‌زی خوێنه‌ر بگرێت و بکه‌وێته گۆمی هه‌ڵه‌ی وا کوشنده‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له نووسین هه‌ڵبگرێت.