فازڵ میرانی
ئه‌م وتاره ته‌واوكه‌ری هه‌ردوو وتاری پێشوومه، كه له ئاخروئۆخری ساڵی 2023 وه‌شێندران، به دیاریكراوی وتاری: ( ئامانج و چاودێری له سیاسه‌تدا)، ئه‌م بابه‌ته وه‌ك شایه‌تی و به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان به واقیع داده‌نێم، كه به‌سه‌ر وڵات‌دا تێپه‌ڕیون و تێده‌په‌ڕن. كاریگه‌رییان به‌سه‌ر مۆدیلی سیاسی و ئیداریدا كه‌م و زۆر به‌رده‌وام ده‌بێت، ماده‌م بڕیاربه‌ده‌ستان پێیان وایه ده‌ستكه‌وته‌كان له جۆری كه‌رسته‌ی ڕاگه‌یاندنن، یانی به پفدان و قه‌به‌كردنی قسه و گۆڕینی چالاكی ئاسایی كارمه‌ندان بۆ هه‌واڵ و شیكاری و بازبازێنی پێشكه‌وتن، دێنە کایەوە.
من له‌باره‌ی گرێبه‌ستی ده‌ستووری و ئه‌و یاسا و ڕێسا و ڕێنماییانه‌ی لێیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن نووسیومه، سه‌رنجم بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، كه جێبه‌جێكردن و درێژه‌دان به بڕیاره‌كانی (قیاده‌ی سه‌وره) پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسی و دادوه‌رییه، ڕێسای (یاسا یاسا هه‌ڵده‌وه‌شێنته‌وه) به هانایانه‌وه ناچێت، چونكه هه‌ر سیسته‌مێك پاساوی كه‌مایه‌سیی خۆی له داڕشتنی یاسایه‌ك قبووڵ نه‌كات، كه بیانوی لادانی ڕژێمێكه، جا ئه‌م ڕژێمه به‌هۆی شۆرش و كوده‌تای نێوخۆیی لابرابێت، یان به‌هۆی جه‌نگ و داگیركاری دهرەكییهوه.
ئاشكرایه ڕژێمی پێشووی عێراق ئه‌گه‌ر هێزی ده‌ره‌كی نیوده‌وڵه‌تیی ئه‌مریكی و هاوپه‌یمانان نه‌بووایه، زه‌حمه‌ت بوو لابچێت، جا قبووڵمان بێت یان نا. به‌هه‌رحاڵ لادانه‌كه به‌م شێوه‌یه ڕوویدا، مێژوو قابیلی نكووڵی نییه، ئێمه هاوپه‌یمانیی خۆمانین، یان ئه‌وان و ئێمه هاوپه‌یمانیی ئه‌وانین. (بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س به‌م ناوبردنانه سه‌روسه‌لیقه‌ی تێكههڵنێت) ئێمه مێژوویه‌كی دوور ودرێژمان هه‌یه، چه‌ندان ڕووپه‌لی لێكتێگه‌یشتن و ئاگربه‌ستمان هه‌یه، به‌ڵام ئاكامی ڕووداوه‌كان به‌م ئه‌نجامه گه‌یشت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌یش به‌هۆی فاكتۆری خودی و بابه‌تی، كه بنچینهكهیان عه‌قڵیه‌تی حوكمڕانیی بووه.
ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه بۆ خوێنه‌ر پێویست بوو، تاكوو بوونی ته‌ڵه‌كه‌بازیی ڕژێمی پێشووی لا ڕوون بیته‌وه، كه چه‌ند كه‌سێكی تێكه‌ڵه له كاری سیاسی و ئیداری و حزبی پیاده‌یان كردووه، له درێژه‌دان به چالاكیی تاك، یان جموجۆڵیان له‌نێو قه‌واره‌كه‌یان بۆ گه‌یشتن به‌و پێگه‌یه‌ی، كه تێیدا نه‌ریتی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له ئارادا نه‌بووه، كاری به‌دكاریی به‌رده‌وام بووه‌ته پردی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ پێگه‌كه‌یان تاكوو به‌رده‌وام بن.
ته‌دلیس واتا: به‌كارهێنانی ته‌ڵه‌كه‌بازی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بخه‌یته نێو هه‌ڵه‌وه به‌مه‌به‌ستی گرێبه‌ستێك دنه‌ی بده‌یت. هه‌ڵبه‌ت به گونجاندنی یاسایی، ئه‌گه‌ر ویستمان ئه‌مه به‌سه‌ر یاریزانه حزبی و سیاسییه شۆرهتدارهكان جێبه‌جێ بكه‌ین، هه‌روه‌ها له پشتگوێخستنی كرده‌ی تۆقاندن و به‌رتیلدان، پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر لێرە و له‌وێ كران، به بازاڕكردنێكی زۆر به‌گه‌ڕخراوه، هه‌موو ئه‌وانه له خه‌زێنه‌ی گشتییه‌وه خه‌رج ده‌كرێت. چه‌ندان كاری وه‌همی و خه‌یاڵی بۆ خه‌ڵك وێناكران و ده‌كرێن، ئه‌مه‌یش بۆ ڕاكێشانیان، ئه‌مانە نه‌ك ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكوو دامه‌زراوه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریشیان دروست نه‌كردووه.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ گرێبه‌ستی پێناسه‌كه، كه تێیدا وا ده‌فامرێته‌وه هاووڵاتی گرێبه‌ستی كردووه، یانی قبووڵی كردووه، كه كڕیار بێت، یان له كاڵا سیاسییه حزبییه‌كه بێده‌نگ بێت، ئه‌مه‌یش شه‌رعیه‌تی نوێنهرایهتیكردنیهتی له لایه‌ن لایه‌نی دووه‌مه‌وه له گرێبه‌سته‌كه‌دا، له‌بری ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كه خودان مافی ته‌واوی خۆی بێت، له لایه‌ك له ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی بووه‌ته نه‌نگییه‌ك، له لایه‌كی دی، ده‌مارگیری و حزبی له چوارچێوه‌ی تایفه‌گه‌ریدا، یان لاگیری و هاوسۆزبوون بۆ هێزێكی ناوچه‌یی یان نێوده‌وڵه‌تی.
به‌ڕاستی له لۆژیكی ته‌ندروستدا شه‌رمه‌زارییه، كردار له‌سەر حیسابی زه‌مه‌ن ڕووتكهیتهوه، ئاخر كاری بێ زه‌مه‌ن درۆیه، بیست ساڵ حوكمڕانی بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، كه ده‌سته‌ڵاتداران دروستیان كردووه، كه‌م نییه.
له كوردستانیش ڕژێمی به‌عس له ڕێگه‌ی کەرستەی سیاسی و مرۆیی و فكری وێرانه‌یه‌كی واقیعی و هه‌قیقی نایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی په‌یمانی ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان توانیمان چاكسازی بكه‌ین و هه‌زاران ده‌ستكه‌وتمان له كاتێكی دیاریكراودا هه‌بێت. به‌بێ هه‌بوونی هیچ بۆچوونێكی تووندڕه‌وانه، وێرای هه‌بوونی كاریگه‌رییه توونده‌كانی عێراقی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌نێوان دوو گه‌مارۆدا، هه‌ژموونی ده‌سته‌ڵات، تێكشكاندنی ئیراده و كه‌میی داهات و شه‌ڕی براكوژی و ئه‌دای فره‌حزبی و خه‌نده‌قی هه‌لپه‌رستانه، له‌نێو هه‌موو ئه‌وانه‌دا، ده‌ره‌نجامه‌كه مه‌قبوول بوو، ناڵێم نایاب بوو، بۆ ئه‌وه‌ی به لاگیری تۆمه‌تبار نه‌كرێم، له‌ته‌ك ئه‌م ده‌ستكه‌وته قبووڵكراوهشدا كارمان بۆ سیسته‌مێكی فیدرالی عیراق كرد.
كاتێك بۆردومانی دامه‌زراوه و پێگه‌كانی هه‌ولێر ده‌كرێت، ده‌گوترێت له ده‌زگه‌ی هه‌واڵگیریی بیانییهوهن، كاتێك به درۆن له لایه‌ن لایه‌نێكی نێۆخۆ به ئامانج ده‌گیرێت، دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت ئامانجه‌كان مه‌ده‌نی و سه‌ربازین و حكوومه‌تیش ئاگای لێیه. مه‌به‌ستیش لێی به‌جێهێنانی ئاوات و ئامانجی ده‌وڵه‌تێكه و ته‌حه‌دای ده‌سته‌ڵاتی یاسایه و هاندانه دژ به پێكهاته‌یه‌كی شه‌عبی.
ئه‌ری هه‌قی خۆم نییه بپرسم سه‌رچاوه‌ی كڕینی ئه‌م فڕۆكه و درۆنانه له نه‌بوونی هه‌وڵی ئه‌منییه‌وه‌یه، كه به سه‌خاوه‌ته‌وه له ماڵی میلله‌ته‌وه بۆیان خه‌رج ده‌كرێت، هه‌روه‌ها تێچووی درۆنه‌كان و درۆنچییهكان له بڕێنی بەشە پارووی نانی كوردی و عه‌ره‌بی و توركمانیهوهیه.
ئه‌رێ هه‌قی خۆم نییه له‌وه تێبگه‌م ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌ڵێن و ده‌ستكه‌وتی وه‌همیی فێلبازانه‌ی ده‌دا ، ئێستا له‌و ده‌سته‌ڵاته شه‌رعیه‌ی ئێمه هاوكار و ده‌ستباری بووین، زۆر به‌هێزه؟
هێشتا قسه كۆتایی نه‌هاتووه….