حەمەسەعید حەسەن
کوردییەکی پەڕپووت
په‌خشانه‌شیعر وێڕای کورت‌بڕی و گێڕانه‌وه، پشتی به بێمهبهستی قایمه، ئاخر له‌و ژانره‌دا ده‌ق هیچ مه‌به‌ستێکی نییه، خۆی ئامانجه، ئه‌وه بۆیه په‌خشانه‌شیعرنووس خاوه‌نی خودێکه داماڵراو له هه‌ڵوێستی ئایدۆلۆجی و بیروڕای پێشوه‌خت، سه‌رقاڵی نواندنی هه‌ڵوێست نییه، ویژدانی خۆی ده‌هێنیته گۆ و خه‌ریکی داهێنانه نه‌ک ده‌ربڕینی بیروڕا.
(به‌خته‌وه‌ری … له‌ناو ئه‌و حه‌رفه سووتاوانه‌دایه
که بۆمان نابنه‌وه به وشه. ل٥
ئه‌وه‌ی زه‌وی ڕۆشن ده‌کاته‌وه، وشه‌یه. ل٤٨)
له کۆشیعری (ئه‌ی به‌نده‌ری دۆست، ئه‌ی که‌شتی دوژمن)دای (به‌ختیار عه‌لی)دا، ته‌نیا ئه‌و دوو ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌م بینییه‌وه له شیعر بچن. باسی هه‌ڵه‌ی ڕێنووس ناکه‌م که له ژماره نایه‌ن و ته‌نانه‌ت له ناونیشانی (دیوان)ه‌که‌یشیدا هه‌یه، ئاخر ده‌بوو بنووسێت: ئه‌ی که‌شتیی دوژمن، چونکه که‌شت، مانای نییه. جێی بایه‌خه، زۆر جار هه‌ڵه‌ی ڕێنووس، هه‌ڵه‌ی له واتا و له ڕێزمانیشدا به دوادا دێت.
شه‌وێک وه‌ک سندووقێکی داخراو
نە قوفڵ و نه کلیلی نییه. ل١٣
چونکه (نه) هه‌یه، ئیدی نابێت (نییه) هه‌بێت، ده‌بوو بڵێت:
نه قوفڵی هه‌یه نه کلیل.
(نه ده‌فته‌ر، نه مه‌ره‌که‌بی نییه. ل١٤)
ده‌بوو بڵێت:
نه ده‌فته‌ری هه‌یه، نه مه‌ره‌که‌ب.
(له مه‌یی هه‌زار لاله‌زارت نۆشیوه و هاتوویته‌ته لای ئێمه. ل١٥)
مه‌ی زاده‌ی ڕه‌زه نه‌ک لاله‌زار. هاتوویته‌ته له‌و دێڕه‌دا ده‌ڵێیت مێشێکه له‌سه‌ر مێزی نانخواردن.
(ئه‌مه تۆیت هاتوویت به مه‌به‌ست،
ئه‌مه تۆیت هاتوویت ده‌ست به ده‌ست،
ئه‌مه تۆیت ئه‌ی ڕووناکیی مه‌ست؟ ل١٥)
نه په‌خشانه‌شیعر ئه‌وه‌یه که سه‌روای نه‌بێت، نه شیعر ئه‌وه‌یه که پاشبه‌ندی هه‌بێت.
(پێش ئه‌وه‌ی سه‌یری دووربینه‌کان بکه‌ن
پێش ئه‌وه‌ی دوژمن ببینن. ل٢٥)
دووربین بۆ ئه‌وه نییه سه‌یری بکه‌یت، بۆ ئه‌وه‌یه سه‌یری پێ بکه‌یت.
(زرکه‌کان ده‌چن به ڕۆح‌دا. ل٤٢)
ئه‌وی ده‌چێت به ڕۆح‌دا، زه‌رگه، زرک کاڵه‌کی کاڵ، واتا نهگهییووه.
ملوانکه‌یه‌ک ده‌پچڕم و ده‌یهۆنمه‌وه. ل٦١
ده‌پچڕێنم، دروسته.
(شوورا وه‌ها به‌هێز بوو، به‌رگه‌ی په‌لاماری سوپا دڕنده‌کانی ده‌گرت. ل٩٤)
(دره‌خته به‌رزه‌کان به شوورای نزم گه‌مارۆ دراون. ل١٥٢)
شوورا: (وأمرهم شوری بینهم،) پەرلەمانی ئیسلامییە، (شوورە) کە ڕەنگە لە (سور)ی عەرەبییەوە هاتبێت، ڕاستە کە دیوارە.
(گوڵی تێدایه سپی که له‌سه‌ر چڵی ڕه‌ش وه‌ستاوه. ل٩٨)
گوڵ له‌سه‌ر چڵ ناوه‌ستێت، به چڵه‌وه‌یه، بۆیه (به چڵی ڕه‌شه‌وه،) دروسته.
(چی بکه‌م، خودا و خۆر و ئه‌ستێره تێم بگات؟ ل١٠٦) تێم بگه‌ن، دروسته.
(ئه‌و سه‌عاتانه‌ی زه‌مانی ئێمه و زه‌مانی ئه‌وان جیا ده‌کاته‌وه. ل١٠٧)
ده‌که‌نه‌وه، ڕاسته. ئایا ئه‌وه سکانداڵ، یان لای که‌م کاره‌سات نییه، نووسه‌رێک جیاوازیی له نێوان تاک و کۆدا نه‌کات و ده‌یان جار بکه‌وێته ئه‌و هه‌ڵه زه‌قه‌وه.
(چی له شاعیران بکه‌ین که من و تۆ له‌سه‌ر مه‌رهه‌مێک (ڕێ)نه‌کەوین، بیده‌ین له هاواری (ئێمه) کاتێک به تیشکی یه‌ک ده‌سووتێین. ل١١٠)
ڕێ، ده‌گوترێت، وه‌لێ ڕێک ڕاسته و ده‌نووسرێت. ئێمە لەوێدا هەڵەیە، خۆمان دروستە، ئێمە بکەرە، خۆمان بەرکارە. ئایا بێجگه له کورد، گه‌لی دیکه هه‌یه، ئه‌دیبانی جیاوازیی له نێوان بکه‌ر و به‌رکاردا نه‌که‌ن؟
(من هه‌میشه ده‌ڵێم ستایشت لێ بێ ئه‌ی دڵ. ل١١٤)
ستایش وه‌ها ناخرێته ڕسته‌وه، سڵاو بۆ ئه‌وێ ڕاسته.
(له‌و به‌رچایییه تاڵانه‌ی به ده‌م خه‌وه‌وه ده‌یخۆین. ل١١٨)
ئه‌وه‌ی که ده‌شێت تاڵ بێت، به‌رچایی نییه، (چا)یه، ده‌یخۆین، هه‌ڵه‌یه، ده‌یانخۆێن، دروسته، نا ده‌یانخۆینه‌وه، ڕاسته، ئاخر ده‌بوو بڵێت: له‌و چایییه تاڵانه‌ی به‌ده‌م خه‌وه‌وه ده‌یانخۆینه‌وه. بە دەم، هەڵەیە، بەدەم دروستە.