ئه‌سعه‌د عه‌دۆ
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا كۆنه كتابێكی جوگرافیای زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوی مینهاجی وه‌زاره‌تی مه‌عاریفی ئێراق كه له ساڵی(1924) له عمومی قوتابخانه‌كانی ناوه‌ندی، ئاماده‌یی، دار المعلمین ده‌خوێندرا ! كه‌وته به‌رچاوم،
دانه‌ری كتێبه‌كه مامۆستا(هاشم السعدی) ده‌ڵێ : به‌ر له سێ ساڵ له سه‌ر بڕیاری ئیداره‌ی قوتابخانه‌ی(الجعفریه الاهلیه)جگه له وانه‌كانی خۆم پێویست بوو وانه‌ی جوگرافیای ئێراقیش بڵێمه‌وه، بۆیه بڕیارمدا له رۆژی هه‌ینی رێككه‌وتی 14 / 3 / 1924بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری گه‌شتێك بۆ گشت شار‌و شارۆچكه‌كانی ئێراق بكه‌م كه ماوه‌ی سێ مانگی خایاند !
سه‌ره‌تا خستمه به‌ر ده‌ستی(المستروایلی)راوێژكاری گشتی له وه‌زاره‌تی مه‌عارف، به‌سوپاسه‌وه هه‌ندێ ئامۆژگاری و رێنمایی كردم كه زۆر سوودبه‌خش بوو ! ئه‌وكاتیش قوتابیه‌كی زۆر زیره‌ك توانی نه‌خشه‌یه‌كی ئێراق ئاماده‌و چاپ بكات
به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه(الجغرافیه الطبیعیة)لێره‌دا زۆر به ووردی باس له چیای(حمرین) ده‌كات كه چۆن ده‌یبه‌ستێته‌وه، درێژه‌پێده‌ره(پشتیكۆ)به‌ره‌و چیای(شنگاڵ)ده‌ڕوا، هه‌روه‌ها باس له(مه‌قلوب، به‌عشیقه – زه‌رتك)باس له(قه‌ره‌چوغی)خۆمان ده‌كات ! زۆر به‌جوانی باس له هه‌رێمی چیایی ئێراق ده‌كات كه گوایه له چیای(سپی)كه به‌رزاییه‌كه‌ی(1000)مه‌تره‌و له فیشخاپوور به‌ره‌و زاخۆ، دهۆك ده‌كشێ باس له چیای(القوش)و(پیرس) ئینجا گردۆڵهكانی ده‌ڤه‌ری مزووریان ده‌كات هێدی هێدی دێته سه‌ر هه‌موو شاخه‌كانی كوردستان، جوانتریش باس له ئاوه‌كانی كوردستان و دیجله‌و فورات ده‌كات
به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه(الجغرافیه البشریة)مامۆستا بۆ ژماره‌ی دانیشتوانی ئێراق و نه‌ته‌وه‌و ئاینزاكان په‌نای بۆ ئاماری فه‌رمی ساڵی(1919)بردوه كه به‌مشێوه‌یه :
- عاره‌ب 2،206،192
- كورد 336، 449
- فارس 79،908
- توركمان 60،493
- ئه‌وروپی و هندیه‌كان 3،353
- گشتی 2،845،282
زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێراق له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن به‌ڵام كه‌مینه‌ی كورد پێویسته جێگای رێز‌و ته‌قدیر بن و حیسابیان بۆ بكرێ ! ده‌رباره‌ی ئاینزاكان به‌مشێوه‌ی داڕشتوه : - بسولمان 2،640،690
- جووله‌كه 87،488
- مسیحی78،794
- صابیئهكان 8،500
- یه‌زیدی 20،000
- شه‌به‌ك 12،000
- به‌هاییه‌كان1،200
- ئه‌وانیتر610
- گۆی گشتی 2،849،282
كاتێ دێته سه‌ر هۆزه‌كان باس لهجاف، تاله‌بانی، دزه‌یی، پشده‌ری، شوان، داوده، هه‌مه‌وه‌ند، گه‌ردی، سورچی، خۆشناو، هه‌ركی، زێباری، دۆسكی، به‌رواری، شه‌به‌ك هه‌روه‌ها باس له خزمایه‌تی نێوان كورد‌و هۆزه عه‌ره‌به‌كانی نزیك سنووری كوردان ده‌كات
ئه‌وكات ئێراق(14)لیوا بوه، كه باس له كركوك ده‌كات ده‌ڵێ : ژماره‌یان(19،000)كه‌سن كه زۆربه‌یان كوردن، ژماره‌یه‌كی كه‌می عه‌ره‌بی تێدایه هه‌ندێك له فارس، توركمان هه‌روه‌ها ده‌ڵێ زۆربه‌یان ده‌توانین به توركی قسه بكه‌ن به‌بۆچونی مامۆستا هۆكاره‌كه بۆ هه‌بوونی عوسمانیه‌كان بۆ ماوه‌ی(500) ساڵ ده‌كات ! تا ئێره ئه‌و زانیارانه به بڕیاری وه‌زاره‌تی مه‌عارفی ئێراق له مینهاج خوێندراوه واته خۆیان واده‌ڵێن !
ده‌رباره‌ی كوردستانیه‌تی كركوك هه‌رچه‌نده دیكۆمێنت و سه‌رچاوه‌ی مێژوویی گه‌لێ زۆر هه‌یه‌و بڵاوبوه‌ته‌وه‌و پسپۆری لێهاتوو كتێبیان له‌سه‌ر نووسیوه، به‌ڵام بۆ ته‌واوكردنی بابه‌ته‌كه‌مان به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی(1891) ! ده‌خه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌ر
جه‌نابی(شمس ا‌لدین سامی فراشری) خاوه‌نی كتێبی(قاموس الاعلام)ئه‌و زاته(1/6/1850- 1/6/1904)له گوندی(فراشر)كه ده‌كه‌وێته باشووری(البانیا)له دایك بوه، زمانی زۆری زانیوه : یۆنانی، رۆمانی، ئیتالی، توركی، عه‌ره‌بی، فارسی، خۆی و براكه‌ی(نعیم فراشر)زۆر ناسراو بوون، له لاپه‌ڕه‌ی(3846)قاموسهكهیدا، له به‌شی پیتی(ك)ده‌رباره‌ی كركوك ده‌ڵێ : له 75% دانیشتوانی كركوك كوردن له 25% پێكهاتوون له توركمان و عه‌ره‌ب، مه‌سیحی، جوله‌كه
ده‌ڵێ : (كركوك – كركوره ) مه‌ڵبه‌ندی هه‌رێمی شاره‌زوور بوه، ناحیه‌ی دوزخورماتوو، ئاڵتون كۆپری – پردێ، گل، شوان هه‌روه‌ها (352) گوندیش سه‌ر به‌و شاره‌ن
نووسراوه قه‌ڵاو(36) مزگه‌وت، (7) قوتابخانه، (15) ته‌كیه‌و حوجره، (1282) دوكان، (8)گه‌رماوی تێدایه !
سه‌ره‌ڕای هێنده ساڵه‌ی شۆڕشه‌كانمان و رێككه‌وتنی ئاداری ساڵی(1970) راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری كوردستان و داڕمانی پێنج فه‌یله‌قی دڕنده‌ی ئێراق و كاوڵكردنی سه‌رتاپای ئێراق و ئه‌و هه‌موو سه‌رچاوه كۆنانه‌ی مێژوویی، پرسیارێك به هزری هه‌موو كوردێك دادێت : چۆن بوو ؟ بۆ ؟ كركوك و خانه‌قی كه‌وته نێو ته‌له‌و فاقی مادده‌ی(140) ؟!
ده‌مێكه ده‌رباره‌ی ئه‌و مادده‌یه گوتوومه : هه‌روه‌كو چۆن بڕیاری(242) نێوان عاره‌ب و ئیسرائیلیه‌كان له ساڵی(1967)وه، بوه‌ته ئاردی نێو دڕكان رۆژبه‌رۆژ ووردی ده‌كه‌نه‌وه ماوه‌یه‌كی دوورودێژه له‌بری خاك و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بوه‌ته چه‌ند لیتر به‌نزین بدرێته فه‌له‌ستینیه‌كان !
ئه‌وه‌ته مادده‌كه‌ی ئێمه‌یش له‌به‌ر دڕدۆنگی نێوان خۆمانداو بێوه‌فایی گوایه هاوخه‌باتانی خۆماندا كه شیعه‌كانی هاوپه‌یمانی دوێنێمانن خاك، رووباری خوێنی شه‌هیدانمان، وێرانبوونی هه‌زاران گوندی به پیت و به‌ره‌كه‌تی كوردستان بوه‌ته هاتن و نه‌هاتنی قه‌رزی مووچه ! واته میلله‌ت به گشتی بوه‌ته جیسكهكهی هه‌یاس . مخابن !