سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

شەپۆلی گەرما کۆتایی دێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، شەپۆلەکانی گەرمای ئەمساڵ کۆتایی هات و ئەمڕۆ پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان بە نزیکەی شەش پلە دادەبەزێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێک پەڵە هەور، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (4 تا 6) لە تۆمارکراوی دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی یەکشەممە 1/10/2023 ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 32

سلێمانی : 32

دهۆک : 30

کەرکوک : 34

هەڵەبجە : 33

زاخۆ : 32

سۆران : 31

حاجی ئۆمەران : 25

گەرمیان : 36