سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییه‌ك بۆ پێشكه‌شكارانی خوێندنی باڵا لە ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو ئەفسەر و فەرمانبەر و کارمەندانەی دامەزراوەکانی وەزارەتەکەی کە بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات، لەسەر خەرجی خۆیان پێشکەشیان کردووە و ناویان لەو لیستانەی بڵاویکردووەتەوە هاتووە، ئاگاداردەکاتەوە پەیوەندییان پێوەبکەن.

رۆژی پێنجشەممە (28ـی ئەیلوولی 2023)، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو کارمەندانەی داواکاری خوێندنی باڵایان (ماستەر و دکتۆرا) لە دەرەوەی وڵات پێشکەش کردووە، پێویستە بە زووترین کات، سەردانی بەشی دیراسات لە دیوانی وەزارەتەکەیان بکەن یان پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07503538978) بکەن بۆ تەواوکردنی دۆسیەکانیان بە مەبەستی کێبڕکێ کردن لەسەر کورسییەکانی خوێندن لەناو پلانی وەزارەت.

لە ئاگادارینامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دوای تەواوکردنی دۆسیەکان، ناوەکانیان دەچێتە پێشبڕکێ و ئەوانەی خاڵی پێویست بەدەست دەهێنن و لە کێبڕکێ دەردەچن، مۆڵەتی خوێندنیان پێ دەدرێت بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات لەسەر خەرجی خۆیان بە گوێرەی رێنماییە بەرکارەکان.

بەگوێرەی پەیڕەوی ژمارە (5)ـی ساڵی 2021ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە تایبەتە بە پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، ساڵانە وەزارەت و دامەزراوە نەبەستراوە بە وەزارەتەکان، پلانی ساڵانەی خۆیان رادەگەیەنن و بەشێوەی کێبڕکێ بەپێی پسپۆری و بڕوانامەی پێویست، مۆڵەتی خوێندن بە کارمەندەکانیان دەدەن.

لیستی ژماره‌ (1)، پێشكه‌شكاران بۆ خوێندنی ماسته‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات:

https://shorturl.at/dsuB9

لیستی ژماره‌ (2)، پێشكه‌شكاران بۆ خوێندنی دكتۆرا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات:

https://shorturl.at/ruU04