ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه (8ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، له‌گه‌ڵ له‌تيف ره‌شيد، سه‌رۆک كۆمارى عێراقى فيدراڵى كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا رێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان بۆ دهسپێكردنهوهى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا كه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و هيوايان خواست رێگه خۆش بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “هه‌ردوولا دۆخى سياسى و ئه‌منيى وڵاتيان تاوتوێكرد و جه‌ختيان له پێويستيى پاراستنى سه‌قامگيرى و سهروهريى عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها لێكگه‌يشتن و گفتوگۆيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به رێگه‌ى راست له قه‌ڵه‌م دا”.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، پرۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بەشێکی ديكه‌ى گفتوگۆکان بوو.