شەش گەنج لە سۆران بە تۆمەتی یاریکردن بە چەک دەستگیر دەکرێن

پۆلیسی سۆران شەش گەنجی بە تۆمەتی یاریکردن بە دەمانچە و بڵاوکردنەوەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرد کە سەرجەمیان قوتابیی قۆناخی ئامادەین.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی گرتە ڤیدیوی چەند قوتابییەك لە تۆری کۆمەلایەتی فیسبووک بڵاوکرایەوە کە  یاری بە چەکی جۆری (دەمانچە) دەکەن، سەرجەمی ئەو کەسانە کە شەش کەس بوون دەستگیرکران و “رێگاش نادەین هیچ کەسێک ئارامی شار بشیوێنێت.
 پۆلیسی سۆران  ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیوی چەند قوتابییەك لە تۆری کۆمەلایەتی فیسبووک  لە شاری سۆران کە یاری بە چەکی جۆری (دەمانجە) دەکەن  پۆلیسی ناوشاری سۆران دوای ناسینەوەیان توانییان گشت تۆمەتباران کە ژمارەیان شەش کەسە دەستگیر بکەن.
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت: بۆیە دڵنیای دەدەین هاوڵاتیانی ئازیزی شاری سۆران کە رێگا نادەین هێچ کەسێک ئارامی شار بشیوێنێت.

ھەواڵی زیاتر