زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • ئێدیسۆن ڤیلان ئەو منداڵەی کە لە یاری نێوان ئێرلەندا و پۆرتوگاڵ درێسەکەی كريستيانۆ رۆناڵدۆی وەرگرت 2500 پاوه‌ند سزادرا.
  • ئێدیسۆن ڤیلان: پێش یاریه‌كه‌ بڕیارم دا كارێكی شێتانه‌ بكه‌م و درێسه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ده‌ستبهێنم، پارەی ئەو سزایەش باوکم دەدات، له‌ خۆشی درێسه‌كه‌ی كریستیانۆ تا به‌یانی نه‌خه‌وتم.
  • رۆژنامەی میرەری بەریتانیا” دوای ئەوەی لەسەر داوای چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا، دانی ئالڤێس بەرگریکاری پێشووی ئەو یانەیە گەڕێندرایەوە بارسێلۆنا، ئێستا ئەو راهێنەرە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، لە کاتی گواستنەوەی زستانەی داهاتوو، هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی تیاگۆ ئالکانتارا ناوەڕاستکاری یانەی لیڤەرپوول بدەن.
  • تیاگۆ ئالکانتارا لە ساڵی 2013 ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای بەرەو بایرن میونشن جێهێشت و پاشان لە ساڵی 2020 پەیودندی بە یانەی لیڤەرپوولەوە کرد و گرێبەستەشی لەگەڵ ئەو یانەیە لە ساڵی 2024 كۆتایی دێت.
  • تۆنی كرووس ناوه‌راستكاری ئه‌ڵمانی یانه‌ی ریال مه‌درید: من زۆر دڵخۆشم چونکە هەست دەکەم لە دۆخێکی باشم، له‌ سه‌ره‌تای وەرز هەستێکی ناخۆشم هەبوو چونکە تووشی پێکان بووم، بەڵام ئێستا باشم و توانیم بەشداری چەند یارییەک بکەم لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوو.
  • تۆنی كرووس: پێموایە کارلۆ ئانچیلۆتی ئێستا باشتر من دەناسێت بە بەراورد بە سەردەمی یەکەمی راهێنەرایەتی، ئەو رێگای یاریکردنی من دەزانێت و دەزانێت چۆن لە یاریگا بە ئاسوودەیی یاریی دەکەم بۆ ئەوەی زیاتر هاوکاری تیپەکە بکە، پەوەندییەکی باشم لەگەڵ ئانچیلۆتی هەیە.
  • له‌ پاڵه‌وانێتی تێنسی كۆتایی وه‌رز، گاربین موگوروای خانمە تێنسزانی ئیسپانی رکابەرییەکی بەهێزی باربۆرا کریچیکۆڤای چیکی کرد و یارییەکەی بە دوو سێت بەرامبەر سێتێک بردەوە. موگوروزای پۆلێنکراوی پێنجەمی جیهان هەرچەندە سێتی یەکەمی بە دوو شەش دۆڕاند، بەڵام دواتر دوو سێتی لەسەریەکی بە شەش چوار و شەش چوار بردەوە. موگوروزا تۆڵەی شکستکەلەی لە باربۆرای پۆلێنکراوی سێیەم کردەوە کە لە پاڵەوانییەتی تینسی ئەمریکا دووریخستەوە.
  • لە خولی باسکەی ئەمریکا ستیف کاری ریکۆردی تۆمارکردنی سێ خاڵی بەناوی خۆیەوە کرد. گۆڵدن ستەیت واریۆرز رووبەڕووی شیکاگۆ بۆڵز بووەوە و یارییەکەشی بە سەد و نۆزدە خاڵ بەرامبەر 93 خاڵ بردەوە. گۆڵدن ستەیت چوارەمین سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لەم یارییە ستیف کاری جارێکی دیکە درەوشایەوە و بە تەنیا 40 خاڵی تۆمار کرد و هەر لەم یارییە کاری توانی نۆ جار سێ خاڵی تۆمار بکات و ریکۆردەکەی بەناوی خۆی کرد کە پێشتر رای ئالین تۆماری کردبوو.
ھەواڵی زیاتر