رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
هانده‌ره‌كه‌ی سه‌رسه‌خته‌كه‌ی ڕۆناڵدۆ سزا درا
ئه‌و هانده‌ره هه‌رزه‌كاره عاشقه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی درێسی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ چووه نێو یاریگه بۆ نزیكبوونه‌وه له ڕۆناڵدۆ، ڕووبه‌ڕووی سزایه‌كی دارایی بووه‌وه.
ئه‌و هانده‌ره‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگال، كه دوای یه‌كسانبوونی پورتوگال و ئێرله‌ندا چووه نێو یاریگه بۆ به‌ده‌ستهێنانی درێسی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سزای دارایی درا.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار باسی له‌وه كردووه، كه ئه‌دیسۆن ویلان، ئه‌و هانده‌ره 11 ساڵانه‌ی، بۆ به‌ده‌ستهێنانی درێسی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ چووه نێو یاریگه تا درێسه‌كه‌ی وه‌ربگرێ، به بڕی 2 هه‌زار و 500 جونه‌یهی ئیسته‌رلینی سزای دارایی درا.
ئێزگه‌ی ئێرله‌ندی بڵاوی كرده‌وه، كه باوكی له بری ئه‌و پاره‌كه ده‌دا، دڵخۆشیشه به‌و دیمه‌نه، سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامه خراپه‌كه‌ی، كه سزای لێ كه‌وته‌وه. ئه‌دیسۆن، پڕۆسه‌ی برێنی یاریگه‌ی باس كرد و وتی: من له ریزی دووه‌م دانیشتبووم، بازی یه‌كه‌مم دا و پاشان به‌ربه‌ستی دووه‌مم بڕی، به خێراییه‌كی زۆر به‌ره‌و زه‌ویی یاریگه چووم، پاسه‌وان له پشتمه‌وه ڕایان ده‌كرد، دووان له‌وانیش له گۆشه‌یه‌كی دیكه‌ی یاریگه‌وه بۆم هاتن.
وتیشی: كه گه‌یشتمه رۆناڵدۆ، له ئامێزی گرتم و داوای له پاسه‌وانان كرد وازم لێ بێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ڕۆناڵدۆ ڕووه‌و من هاتم، له‌و كاته‌ی من له باری شۆك و گریان بووم، داوام له درێسه‌كه‌ی كرد و پێم وت كه من زۆر زۆر پێی سه‌رسامم.
ئه‌و هانده‌ره‌ی ڕۆناڵدۆ، به‌م جۆره كۆتایی به قسه‌كانی هێنا: باوكم تووشی شۆك بوو به وكارهی كردم، به‌ڵام خۆشحاڵه به‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌م به دی هات.
ئالڤێش: وه‌كوو جاران به‌جۆشوخرۆشه‌وه یاری ده‌كه‌م
دانی ئالڤێش، یاریزانی به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری پێشووی به‌رشلۆنه، په‌یامێكی بۆ هانده‌رانی كاته‌لۆنیا نارد، ئه‌وه‌ش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كامپ نۆ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی.
رۆژی هه‌ینیی ڕابردوو، دانی ئالڤێش به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تای له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌دا ڕێك كه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ی له نیوه‌ی دووه‌می وه‌رزه‌كه‌وه بچێته ریزه‌كانی كاتهلۆنیأ.
ئه‌و یاریزانه، بڕیاره له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه په‌یوه‌ندیی به مه‌شق و راهێنانه‌كانی به‌رشلۆنه‌وه بكا، به‌ڵام به‌شداریی یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی ناكا، تا كۆتایی مانگی یه‌كی ساڵی دادێ،
ئالڤێش، له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، وێنه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه دروشم و ئاڵای به‌رشلۆنه ماچ ده‌كا و له‌سه‌ری نووسیوه: بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ و تا ئه‌م ساته‌ش، به شێتانه بۆت جه‌نگاوم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: نازان و نه‌مده‌زانی ئه‌وه‌نده سه‌خته و نه‌مده‌زانی كه‌ی دێمه‌وه، به‌ڵام له دڵ و گیان و رۆحمه‌وه، ده‌مزانی ئه‌م رۆژه دێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌م، كه هیچ كاتێك جێی ناهێڵم، هه‌روه‌كوو چۆن پێش جێهێشتنی وام وت كه من یه‌كێكم له ئێوه، نازانم ئه‌م خه‌ونه تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ، به‌ڵام هه‌میشه‌ییه.
ئالڤێش به‌م جۆره كۆتایی به قسه‌كانی هێنا: ده‌تانبینم به هه‌مان جۆشوخرۆشی جارانه‌وه كه له جاری یه‌كه‌می یاریكردنم پیشانم دا، به هه‌مان ئاره‌زووش، له یارمه‌تیدان و سه‌رله‌نوێ هه‌ڵسانه‌وه‌ی باشترین یانه‌ی جیهان.