شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی باکوری ناوچەکە ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەھەوری بەرز.
ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 1 تاوەکو 2 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت ، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت 5 تاوەکو 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک لە ئاراستەی باکوری ڕۆژھەڵاتەوە دەبێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە دووسبەی چوارشەممە لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری ئەو بەرزەپاڵەپەستۆیە لەسەرناوچەکانمان و کارتێکردنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەراست ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچەھەور و لە ڕۆژانی پێنجشەممە و ھەینی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.