هاودەنگ فاروق
پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێم و لە پێناو بەرژەوەندییەكانی نەتەوە و نیشتمانەكەیدا، جگە لەوەی بەردەوام سینگفراوان و دەسپێشخەر بووە و هەموو چركەساتێك دەرگای ئاشتەوایی لەسەر پشت بووە؛ تەنانەت زۆر جاران، لە هەندێ مافی ڕەوای خۆیشی وەکو حزب، لە پێناو تەبایی و یەکبووندا گوزەراوە .
ئەم هەڵوێستە دوای کۆنگرەی چواردە، زیاتر بوو بە ئامانجێکی ستراتیژی و بڕیارێکی چەسپێنراو.. ئێستە پارتی سیاسەتی كرانەوەی لە ناوخۆ و دەرەوەدا دەست پێكردووە و ڕێبازی “هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ و هاوژیانییەكی ئاشتیانە”ی كردۆتە ستراتیژ بۆ گرتنەخۆی كێشە و ناكۆكییە نێوخۆییەكان، لە پێناو پاراستنی قەوارەی سیاسیی كوردستاندا.
پارتـــی و یەكێتـــی وەك دوو هێـــزی ســـەرەكیی حكومڕان، دەبـــێ ڕێگە چارەی ئاشـــتیانە و دیموكراتیانە و سیاســـەتی یەكترقەبووڵكردن هەڵبژێرن، چونكە ئەمە تاكە ڕێگەی ئەقڵانی و هەســـتكردنە بە بەرپرســـیاریەتیی ئەخلاقی و مێژوویی، جگە لە ڕێگەی پێکەوەکارکردن و ســـفركردنەوەی كێشـــەكان، هیچ ڕێگەیەكی دیكە لەبەردەمدا نییە؛ ئەم سیاسەتە دەتوانێ كوردستان بگەیەنێتە كەنارێکی ئارام و پارێزراو و حوكمڕانییەكی بەهێزتر. پارتی و یەکێتی، تەنیا بە بیرکردنەوەی واقیعی و سیاســـەتێکی کوردانە دەتوانن بەســـەر تەنگژەكاندا زاڵ بن و بە هەردوولا سیاسەتی هاوبەشی خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گەلی كوردستان دابڕێژن و ئەو بنەمایە وەک خاڵی كۆكەرەوەی هەمووان، لە كوردستانێكی سەقامگیر و بەهێز و پڕکار و خۆشگوزەراندا، پەیڕەو بکەن.
ئاخر ســـەرمایەداری ناوخۆ و دەرەکی بۆ ئەوەی سەرمایەگوزاری بكەن، پێویستیان بە كەشی لەبار و ئارامە، دەنا سەرمایە ســـرك و لەســـەر هەستە و هەر ئەوەندی هەســـتی بە کەمترین نائارامی کرد، نیشتمانەکەت بەجێ دەهێڵێت. قوتابییەك بۆ ئـــەوەی بتوانێت لە تاقیكردنەوەكانیدا ســـەر بكەوێـــت، دۆخێکی ئارامی دەوێت! هاووڵاتییەك بۆ ئـــەوەی بتوانێت لە بازاڕ پارەكەی خەرج بكات، ســـەودا و مامەڵە بكات، پێویســـتی بە ژینگەیەكی ســـەقامگیرە. ئەمە واتە جووڵەی بازاڕ؛ جووڵەی
بازاڕیش مانای گەشەی ئابووری و باشتربوونی جۆری ژیانی خەڵك.