ئه‌مڕۆ ساڵیادی جاڕدانی مافی مرۆڤه، له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ یه‌كه‌مینجار له 10ـی كانوونی یه‌كه‌می 1948 دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م به‌نده‌كانی راگه‌یه‌ندرا، له‌وكاته‌ی دۆخی مرۆیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، كه دوایین هه‌نگاو، جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی له سێداره‌دانی موحسین شیكاری له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌هۆی به‌شداری خۆپیشاندانه‌وه بوو.
سیاسه‌تی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی له سێداره‌دان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه، هه‌روه‌ها ره‌وشی په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا و هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له ئێران، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه واقعی مرۆیی له‌م ناوچانه له‌وپه‌ڕی خراپیدایه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی (ئه‌لحوڕه) كه پشتی به ئاماره‌كانی رێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانی به‌ستووه، له‌سه‌ره‌تا ئه‌مساڵه‌وه (2022)، نزیكه‌ی 580 منداڵ به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوین كوژراون، واته هه‌فته‌ی ده منداڵ له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كوژرێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی جیهان بڵاویكرده‌وه، 103 ملیۆن په‌نابه‌ر له ته‌واوی جیهاندا به‌ربڵاون، حكومه‌ته‌كانی جیهان بڕی 1.13 ملیار دۆلاریان بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه ته‌رخانكردووه.
دروشمی ئه‌مساڵی رێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانی بریتییه له (كه‌رامه‌ت، سه‌ربه‌خۆیی و دادپه‌روه‌ری)یه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كی توێژه‌رانی بواری مافی مرۆڤ، ئه‌م درووشمانه له جیهاندا پێڕه‌وناكرێن.
له‌مباره‌یه‌وه رێكخراوی یونیسێف بڵاویكرووه‌ته‌وه، نزیكه‌ی 36.6 ملیۆن منداڵ له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌هۆی شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كانه‌وه ئاواره‌ن، كه به‌رزترین رێژه‌یه دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م تۆماركرابێت.
روونیشیكره‌وه، 13.7 ملیۆن منداڵ له جیهاندا په‌نابه‌رن و داوای مافی په‌ناهه‌نده‌ییان له وڵاتان كردووه، هه‌روه‌ها 22.8ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆیی له جیهاندا هه‌ن. ئه‌م ژمارانه كۆچكردن به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كاره‌ساته سرووشتییه‌كان ناگرێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویكرده‌وه، نزیكه‌ی 251 كه‌س له 6 مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2022 له ئێران له‌سێداره‌دراون، كه رێكخراوی ناوبراو دژی پرسی له سێداره‌دانه.