سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق یادی سەرکەوتن بەسەر داعش دەکەنەوە

هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بەبۆنەی رۆژی سەرکەوتن بەسەر داعش بەجیا پەیامی پیرۆزبایی بڵاودەکەنەوە و جەخت لەسەر یەکڕیزی هەموولایەنەکان دەکەنەوە بۆ تێکشکاندنی تیرۆر.

لە پەیامێکدا، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی سەرکەوتن بەسەر داعش، یادکردنەوەی قوربانیدانەکانی گەلەکەمانە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئازارەی بەهۆی هێرشی تیرۆرەوە لە موسڵ، شنگال و شارەکانیتر چەشتیان.

سەرۆککۆماری عێراق، ستایشی یەکڕیزی گەلی عێراق و هەموو پێکهاتەکانی هێزە ئەمنییەکان کردووە بوونەی هۆی سەرکەوتن و شکستپێهێنان بە تیرۆر