مار نیقۆدیمۆس داود مەتا: کاتێک ئاوارەبووین سەرۆک بارزانی پێیگوتین پێکەوە دەژین و پێکەوە دەمرین

مار نیقۆدیمۆس داود مەتا سەرۆکی کۆمەڵەی سریانی ئەرسەدۆکسی لە هەرێمی کوردستان و مووسڵ – کەرکووک رایگەیاند، ساتی ئاوارەبوونیان لەدەستی داعش لە مووسڵ، سەرۆک بارزانی پێشوازیلێکردن و پێیگوتن ئێوە بە تەنها نین و ئەگەر بژین پێکەوە دەژین و ئەگەر بمرین پێکەوە دەمرین.

سەرۆکی کۆمەڵەی سریانی ئەرسەدۆکسی لە هەرێمی کوردستان و مووسڵ – کەرکووک، لە رێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەی مێلسۆ، مار نیقۆدیمۆس وتارێکی پێشکەشکرد و گوتی:  “پاش  چەند رۆژێکی کەم لە ئاوارەبوونمان لەدەستی داعش لە مووسڵ، چاومان بە سەرۆک مەسعود بارزانی کەوت پێی گوتین، ئێوە لە ماڵی خۆتانن و ئەگەر بژین پێکەوە دەژین و ئەگەر بمرین پێکەوە دەمرین، هەر بۆیە هەستمانکرد تەنها نین”.

گوتیشی: “پاشان وڵاتێکی ئەوروپی کە هەنگاریا بووکە ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆکی حکومەتی بوو و ئێستاش سەرۆکی حکومەتە چاوی پێمان کەوت و گوتی: ئێمە لەگەڵتانین، راستە لە ئەوروپاین، بەڵام هەست بەوە دەکەین کە ئێوە هەستی پێدەکەن، دواتر هاوکاریکردین و پێی گوتین: ئەو هاوکارییە بۆ بنیاتنانەوەی ئەو خانووانەیە داعش وێرانیکردوون