دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکرای کرد، زیاتر لە 36 ملیار دینار گەندەڵی لە دوو كۆمپانیای نەوتدا ئاشكرا بوو.
دەستەی دەستپاکیی عێراق، ڕایگەیاند: “دوو ئۆپەراسیۆن بۆ كۆنترۆڵكردنی بەهەدەردانی ماڵی گشتی و سەرپێچیی دارایی لە دوو كۆمپانیای نەوت لە پارێزگای میسان کرا و دەرکەوت بەهەدەردان و سەرپێچییەكان زیاتر لە 36 ملیار دینارە.”
دەستەكە ئاماژەی بەوەش داوە: ”تیمێك لە ستافی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی میسان پێكهات، بۆ شوێنی كاری كۆمپانیای گەڕانی نەوت- دەستەی كاری كێڵگە لە پارێزگاكەدا- و دەستی گرت بەسەر ئەولەویاتی سێ هەزار و 500 تۆماركەری گەڕانی بەكارنەهێنراو، سەرەڕای ئەوەی چەند ساڵێك لەمەوبەر هاوردەی كردوون و پاشان لە بینا و لەناو دەفرەكانی ناو عەمبارەكە هەڵگیراون، چونكە پێویست نەبوونە و زیانیان بەر كەوتووە.“
ئاشكراشی كرد: ”كۆی ئەو ئامێرانەی كە هەشت ساڵ لەمەوبەر هێنراون، بە بڕی 17ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بووە.“
دەستەی دەستپاکی ئاشکراشی کردووە: ”تیمەكە توانیویەتی لە ئۆپەراسیۆنی دووەمدا داوای لێكۆڵینەوە و وردبینی، چاودێریی سەرپێچیی دارایی لە ژمێریاری كۆمپانیای نەوتی میسان بكات، كە كۆی گشتی بڕی 10 ملیار و 982 ملیۆن دینار بووه و دەستیش بەسەر 20 بەڵگەنامەدا گیراوە.”