جێنین هێنیس پلاسخارت رایده‌گه‌یێنێت، عه‌لی سیستانی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا جه‌ختی له پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێو هەموو پێکهاتەکانی عێراق كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، له نه‌جه‌ف، جێنین هێنیس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق كۆبووه‌وه.
دوا كۆبوونه‌وه‌كه پلاسخارت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق هیچ بابه‌تێكی سیاسی‌یان تاووتوێ نه‌كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان لە گرنگی حیکمەتی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق و پشتیوانی ناوبراو بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێو پێكهاته‌كانی عێراقدا كردووه.
ساڵێک لەمەوبەر و لە هەمان رێككه‌وت، 7 كانوونی یه‌كه‌می 2021، پلاسخارت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە چەقبەستووەکانی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت سەردانی سیستانی کرد.
عه‌لی سیستانی وەک گەورە مەرجەعی باڵای شیعەکان رۆڵی هەیە لە یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی نێوان پێکهاتە و سیاسییەکانی عێراق، بۆیە جگە لە کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق، نوێنەری وڵاتان بۆ بڕیاردان لەسەر پرسە هەستیارەکانی عێراق گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن