ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
كۆمیسیاری باڵای نەتەوە كگرتوه كان بۆ كاروباری پەنابەران UNHCR، ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند كە، د. ئەنگێلا مێركڵ، ڕاوێژكاری پێشوی ئەڵمانیای فیدڕاڵ، خەڵاتی نانسینی 2022 UNHCR وەردەگرێت بۆ پەنابەریی.
خەڵاتەكە كە بەناوی گەڕیدە و زانا و ڕامیار و هەروەها مرۆدۆست فریدجۆف نانسنی نەرویژییەوە ناونراوە، ساڵانە دەدرێتە ئەو كەسایەتی، گروپ یان ئەو ڕێكخراوانەی كە لە ئەركی بەدەمەوەچوون بۆ پاراستنی پەنابەران، كەسانی ئاوارەی ناوخۆیی و خەڵكانی بێلانەدا
لە سەردەمی سەرۆكایەتی ڕاوێژكار مێركڵدا، ئەڵمانیا پێشوازیكرد لە زیاتر لە 1.2 ملیۆن پەنابەر و پەناخواز لە 2015 – 2016 دا – لە كاتی لوتكەی قەیرانی سوریا و هەروەها لە كاتی توندوتیژییە كوشندەكان لە شوێنەكانی تریشدا.
ئەو كات ڕاوێژكار ووتی: “ ئەمە بارودۆخێكە كە هەموو بەها ئەوروپای خستوەتە بەر تاقیكردنەوە و لە سەنگی مەحەكداین بە شێوەیەك كە پێشووتر لە وێنەی نەبووە. ئەمە هیچ زیاتر و كەمتر نییە لە پێویستییەكی مرۆیی. “
فیللیپۆ گراندی، كۆمیسیاری باڵای پەنابەران، ستایشی ڕاوێژكاری پێشووی ئەڵمانیا، خاتوو مێركڵی كرد بە هۆی سووربون و بەهێزی ئیرادەیان لە پاراستنی پەنابەران و پەناخوازان و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ، بنەما مرۆییەكان و یاسای جیهانی. “لە رێگەی یارمەتیدانی زیاتر لە ملیۆنێك پەنابەر بۆ ڕزگاربوون و بنیاتنانەوەی سەر لە نوێی ژیانیان، ئەنگێلا مێركڵ مۆراڵێكی مەزن و ئازایەتییەكی سیاسی گەورەی نیشاندا