لاریا: ئـاریـا بـۆچـی وا دەکەی
بۆ ژینگەکە پیس دەکەی
ئاریا: جا چییە خۆی هەروایە
پـیـسی پیسی لــەدوایە
لاریا: نا نەخـێر ئەی هاوڕێکەم
تۆ هەڵەی بۆت باسدەکەم
ئـــەو کـــارە نـــا ڕەوایــە
هــەڵــەی زۆری تــێــدایــە
ئاریا: دەی بــــزانـــم بــۆ وایـە
بـــۆ کـــارم نــا ڕەوایــە؟
لاریا: گەر هـەموو پاشماوەکان
فـڕێ بـدەیـن وا ئـاســان
ژینگەمان زۆر پیـس دەبێ
ژیانی کەسمـان خۆشنابێ
ئاریا: پـێم سـەیـرە تۆ وا دەڵێـی
گوێم لێتە، تۆ جوان دەدوێی
لاریا: تـاوەکــو تەنـدروسـتبـین
پێویستە ژینگە دۆستبین
هەروەک خۆت گوتت وایە
پـیـســی پـیـسـی لە دوایە
گەر من و تۆ و هەموومان
ژینـگـە نـەپـارێـزین جـوان
دیمــەنی جـوانـمـان نـابێ
ژیـانیشمان قەت خۆشنابێ
ئاریا: مامـۆسـتاش لە وانەکان
پێی گـوتین ئەی قوتابیان
پـاشـمـــاوە فـڕێ مەدەن
ئــاویـش بەفـیڕۆ نــەدەن
لاریا: ئـەمـە هــەر زۆر تـەواوە
بـۆ ئێـمـە زۆر گـونـجــاوە
ئاریا: ئـەگەر بێت و وانـەکەین
هەرخۆمان زەرەر دەکەین؟
لاریا: بـەڵـێ بـەڵـێ هــەروایـە
پــاکی دیــاری خــودایـە
ئاریا: زۆر بــبـوورە هاوڕێکـەم
دەیــپــارێزم ژیــنگـەکـەم
لاریا: پیسی بۆ جێی خاشـاکە
ئـەمـە کـــارێـکی چــاکە
ئاریا: بێگومان بەگوێت دەکەم
چــیتر هــەڵـەی وانــاکەم
پێویستە لەسەر هەمووان
بـیـپارێزین ژینگـەی جوان.