سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

هه‌ولێر به‌ 200 ملیۆن دینار خۆی له‌ دابه‌زین بۆ پله‌یه‌كی عێراقی رزگاركرد

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌، كه‌ به‌هۆی قه‌رزی كۆنی ساڵانی پێشووتر به‌رۆكی گرتبوو، خۆی رزگاركرد، كه‌ به‌هۆی سكاڵای راهێنه‌رێكی پێشووتری یانه‌كه‌ رووبه‌ڕووی بوویه‌وه‌، به‌رێژه‌ی سه‌دا 50%ـی پاره‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌یوب ئۆدیشۆ رێككه‌وتن و بۆ یه‌كجاری دۆسییه‌كه‌ داخرا، ئه‌گه‌رنا به‌هۆی سكاڵاكه‌ی ئه‌یوب هه‌ولێر بۆ وه‌رزی 2022-2023، داده‌به‌زێنرایه‌ خولی پله‌یه‌كه‌كانی عێراق، چونكه‌ دۆسیه‌كه‌ی له‌ دادگای كاس له‌ هه‌ولێر بردبووه‌وه‌.

ئەیوب ئۆدیشۆ بەهۆی وەرنەگرتنی پارەی گرێبەستەکەی کە ٣٩٥ ملیۆن دینار بوو لە ساڵانی 2013 تا 2015،  راهێنەرایەتی یانەی هەولێری دەکرد، سکاڵای لە یانەی هەولێری کردبوو، سکاڵایەکەشی قبووڵ کرابوو، یانەی هەولێر تاکو کۆتایی ئەم هەفتەیەی لەبەردەست بوو ئەگینا لەلایەن لێژنەی تەراخیسەوە مۆڵەتی پێنەدەدرا و لە مافی بەشداریکردنی لە وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق بێبەش دەبوو، دواتر به‌ گفتوگۆ و نوبژیوانی ه‌چند كه‌سێك و به‌ هه‌وڵی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌یه ه‌ولێر كێشه‌كه‌ چارسه‌ركرا،  به‌ بڕی 200 ملیۆن دیناری عێراقی كێشه‌كه‌ كۆتاییپێهێنرا، هه‌ولێر له‌م گرفته‌ش بۆ وه‌رزی نوێ ده‌ربازی بوو.

له‌لایه‌كیتر به‌شێك له‌یاریزانه‌كان، كه‌  سكاڵایان له‌سه‌ر هه‌ولێر تۆماركردبوو، به‌ڵام به‌هۆی تێپه‌ڕینی كاتی یاسایی بۆ تۆماركردنی سكاڵا دادگای كاس سكاڵاكانی ئه‌و یاریزانانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و ماوه‌ی له‌ نێو گرێبه‌سته‌كه‌ بۆیان دیاریكرابوو تا سكاڵا تۆماربكه‌ن، تێپه‌ڕیبوو، به‌مه‌ش ماوه‌ی سایاس له‌ده‌ستدبوو، بۆیه‌ مافی سكاڵا تۆماركردنیان نه‌مابوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ولێر به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ قه‌رزێكی  زۆر كۆن و كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌سه‌ریان رزگاری بوو