ئاگری بێ دووکەڵ

حەمەسەعید حەسەن

بۆ ئەوەی شـــتی نوێ بڵێین، پێویستمان بە لەبیرچوونەوە هەیە، دەبێت خۆمـــان لەبن هەژموونی یادەوەری و یادگار و یادگە ڕزگار بکەین، دەبێت بوار نەدەین، ڕابردووی ستەمکار، وەڵاتی ئێستامان داگیر بکات. ئەوانەی ددان بە تازەگەریدا نانێن، یان بە هەر بیانوویەکەوە بێت، لە بایەخی کەم دەکەنەوە، کەســـانێکن لە دەرەوەی ڕەوتی زەمەن دەژین، کەسانێکن نە بڕوایان بە ســـەرچڵی هەیە، نە بە داهێنان و نـــە بە نوێبوونەوەی ژیان. ڕێگەی سێیەم ڕەنگە نەبێت، یان ئەوەتا ڕەخنە دەگرین و جاڕی دابڕان لە دابی سەروەر دەدەین، یان دەبینە پاشکۆ و درێژە بە نەریتی زاڵ دەدەین.
ئەحمەد سەنووسی دەڵێت: (ئەدەبی گاڵتەجاڕی لە خەمێکی خوێنشیرین دەچێـــت، لە کێڵگەی نائومێدیدا ســـەوز دەبێت. گاڵتەکـــردن بە ئازاری کەسانی بێدەسەڵات، زادەی ترســـنۆکییە، ئەوە بۆیە ئەدەبی گاڵتەجاڕی تەنیا بە گژ دەســـەڵاتداراندا دەچێتەوە. نووسینی ئەدەبی گاڵتەجاڕی، لە ســـایەی ڕژێمێکی ســـتەمکاردا، وەک ئەوە وایە بەبێ پەڕەشوت، خۆت لە
باڵافڕێکەوە، فڕێ بدەیتە خوارەوە.)
خوێنەری بێســـەواد پێی وایە ئەدەبـــی کۆمێدی، بەرهەمێکی پووچە و بۆ قۆشـــمە دەنووسرێت، بەڵام ڕاســـتییەکەی ئەدەبی گاڵتەجاڕی، کرۆکێکی دەوڵەمەنـــدی هەیـــە و ڕژدترین جۆری نووســـینە. نووســـەری ئەدەبی گاڵتەجاڕی، چونکە مامەڵە لەگەڵ سیاسەتدا دەکات، لەسەر بابەت پەکی ناکەوێت، بەڵام با خاوەنی بەهرەیەکی گەورەیش بێت، پێویستە دەست بە نووسینەوە بگرێت و زێدەڕۆیی تێدا نەکات. باسم یوسف لە تی ڤیییەوە، لە ڕێی بەرنامەیەکی کۆمێدییەوە، ڕەخنەی لە ئیخوان دەگرت، موحەممەد مورســـی وەها لێی تۆقیبوو، بە تۆمەتگەلی ئەوەی (مەترســـییە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی، ئاشتەواییی گشتی تێک دەدات و لێ ناگەڕێت دەوڵەت
بە ڕێکوپێکی کاروبارەکانی بەڕێوە ببات،) داوای لەسەر تۆمار کرد.
ڤۆڵتێر لە بواری کۆمێدیایشدا لێزان بوو، بە تەوسەوە نووسین هەر لە خۆی دەهات. کە ڕقی لە کەسێک هەڵگرتبا، پێی نەدەگوت، کەسێکی پیسە، پێی دەگوت: مار پێوەی بـــدات، مارەکە دەمرێت. ڤۆڵتێر هاوزەمان خوێنەری دەهێنایە پێکەنین و ئاســـتی ڕۆشنبیریی خوێنەریشـــی بڵند دەکردەوە، ئاخر هەر قسەی شیرینی پێ نەبوو، زانینیشی پێ بوو. کە کتێبێک دژی فەندەمەنتالیســـتەکان دەنووسێت و لەسەری تووشی لێپرسینەوە دەبێت، هەزار و یەک ســـوێند دەخوات، نـــە کتێبی ئەوە و نە هیچی لەبارەی ئەو کتێبەوە بیســـتووە، تەنانەت دەڵێت: ئـــەوە چ گەمژەیەکە هێرش دەکاتە ســـەر بەها پیرۆزەکانمان! ئەوە کتێبە ناوی: قامووسی فەلسەفە دەبێت و
هەموو ڕۆشنبیرانیش بە شێوازی نووسینەکەیدا، دەزانن هی ئەوە

ھەواڵی زیاتر