زانكۆی هارڤاردی ئەمریكا دەست دەکا بە ڕووپێوی شوێنەواری

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

زانكۆیەكی ئەمریكی بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و كەلەپوور ڕووپێوی شوێنەواری دەكەن؛ زانكۆی هارڤارد وەختی خۆیشی ماوەی هەشت ساڵ كاری ڕووپێوی شوێنەواریان لە سنووری پارێزگای هەولێردا کرد و (703) شوێنی شوێنەوارییان لە دەشتی هەولێر تۆمار کردووە كە دەكاتە ٪40ی كارەكان.

هەروەها بەمەبەستی تەواوكردنی كارەكانیان گەڕانەوە هەرێمی كوردستان بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ڕووپێوی شوێنەواری بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە سنوری پارێزگای هەولێر، بەهۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیای تازە، پێداچوونەوە بە ڕووپێوی پێشوویان دەكەنەوە.
جێی ئاماژەیە وێنەی شوێنە شوێنەواریەكانیان لە ڕێگای مانگی دەستكردی هیكسیتەگۆن كە ئامێرێكی نوێی تەكنەلۆجیە دەگرنەوە، لەسەر نەخشەیەكی شوێنەواریدا تۆماری دەكەن

ھەواڵی زیاتر