به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه.
كەشناسیی هەرێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و ئاسمانی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەپێی پێشبینییەكانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 29 ى 8 ى 2022، ئاسمان بە گشتی لەنێوان ساماڵ پەڵەهەور دەبێت لەکاتەکانی شەو ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم .
سبەی سێشەممەش 30 ى 8 ى 2022، ئاسمان بە گشتی لەنێوان ساماڵ پەڵەهەور، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارەكانی ڕۆژی پێشوو.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو له‌پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر: 43 پله‌ی سیلیزی
دهۆک: 40 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 40 پله‌ی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پله‌ی سیلیزی
کەرکوک: 45 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 43 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 41 پله‌ی سیلیزی
گەرمیان : 46 پله‌ی سیلیزی