سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

من ده‌توانم گرفته‌كانم چاره‌سه‌ر بكه‌م

دهۆك به‌رۆژی

هه‌ریه‌كێ له‌ ئێمه‌ باوه‌ڕی وایه‌ كه‌ گرفته‌كه‌ی زۆر گران و دژواره‌،هه‌ست ده‌كات به‌ ته‌نیا ئه‌و گرفتی ‌هه‌یه‌. ئێمه له‌ كاتی ڕوودان و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی ژیان به‌رده‌وام ڕێگه به‌ خه‌یاڵی خراپ ده‌ده‌ین. بیر له‌ شتگه‌لێ خراپ ده‌كه‌ینه‌وه‌،ئه‌ژنۆی خه‌م له‌باوه‌ش ده‌گرین و خه‌ریكی نابوودكردنی خۆمان ده‌بین، چونكه‌ به‌ به‌رده‌وامی هه‌وڵ ده‌دین له‌ كێشه‌كان و خۆمان و خێزانه‌كانمان هه‌ڵبێین.
ڕۆژێك حه‌كیمێكی حیكه‌مه‌ت پێبه‌خشراو وه‌دیاركه‌وت كه زۆر هێمن و ئارام بوو، بڕیاریدا: كار له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئه‌وانه‌ بكات كه‌ زۆر نیگه‌رانی كێشه‌كانیان بوون و به‌هه‌ریه‌ك كاغه‌زێكی گه‌وره‌ی دا. دواتر داوای لێكردن كێشه‌كانیان له‌سه‌ر كاغه‌زه‌كه‌ بنووسن، به‌ڵام پێی ڕاگه‌یاندن پێویست به‌ نووسینی(ناو)ناكات. هه‌مووان ته‌واوی كێشه‌كانیان به‌ ته‌واوی نووسی و پاشان كاغه‌زه‌كانیان نوشتانده‌وه‌ له‌‌ناو سندووقێك دانا، پاشان ووتی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ كێشه‌كانیان له‌گه‌ل ئه‌وانی تر باس بكه‌ن و هه‌وڵی چاره‌ بۆ یه‌كتری بده‌ن، بێن كاغه‌زێك له‌ كاغه‌زه‌كان وه‌ربگرن، له‌نێوان به‌شداربوان گه‌لێك مرۆڤی پله‌ و جیاواز هه‌بوو: دارا،ئه‌دار،زیره‌ك،ته‌مبه‌ڵ،ته‌واو،ناته‌واو ..هتد.
یه‌ك یه‌ك هاتن و كاغه‌زێكیان هه‌ڵبژارد و ده‌ستـیان به‌ خــــوێــنـــدنــه‌وه‌ی كرد.تێڕامان وتێگه‌یشتن و كاردانه‌وه‌ی هه‌موویان له‌وپه‌ڕی سه‌رسوڕمانی حه‌كیم و ئه‌وان بوو. هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ وتیان:((باشتره‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌كه‌ی خۆمان هه‌وڵی گونجان بده‌ین وپاشان هه‌وڵی چاره‌ بده‌ین و دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ریه‌كێكیان ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه‌)).له‌ دوای ئه‌وه‌وه‌ تێگه‌یشتن كه‌ مرۆڤه‌كانیش وه‌كوو ئه‌وان كێشه‌یان هه‌یه‌ و، به‌ته‌نیا كێشه‌ی ئه‌وان گران و دژوار نییه‌. ده‌توانرێ په‌ندێكی كاریگه‌ر و كارتێكه‌ر له‌م چیرۆكه‌ وه‌ربگیرێ: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نیگه‌رانی بوونی كێشه‌كان وه‌كو برینه‌كان،ماوه‌یه‌ك وه‌دیار ده‌كه‌ون و به‌خۆگری وخۆڕاگریمان نامێنن و چاره‌سه‌ر ده‌بن.هه‌رچه‌نده‌ زیاتر و زۆرتر بیریان لێ بكه‌ینه‌وه‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌یان زیاتر وزۆرتر ده‌بێت، ئیتر بیر له‌ پێشهاته‌ ناخۆشه‌كانی نێو ژیان مه‌كه‌نه‌وه‌، ناڕه‌حــه‌تی ونیگه‌رانیه‌كانی وه‌لاوه‌ بنێن وه ژیانێكی ئاسووده‌ و ئارامتان هه‌بێت، و ببنه‌ مایه‌ی ئاسووده‌یی و دڵارامی بۆ هاوژینانتان.