ئەم بڕیارەت پێ چۆنە؟
لەمەوبەدوا لە سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان، زمانی کوردی لە لیستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، تابلۆی شوێنەکان و ناوە بازرگانییەکان دەبێت زمانی سەرەکی بێ، هەر شوێنێکیش پابەند نەبێت مۆڵەتەکەی هەڵدەوەشێندرێتەوە
لە بڕیارێکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان هاتووە ، پابەندکردنی سەرجەم ئەوشوێنانەی خاوەنی مۆڵەتی گەشتیارین دەبێت زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی و یەکەم، پاشان هەر زمانێکی دیکەی بیانی بنوسرێت.
سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و لیژنە تایبەتەکانی ڕاسپاردووە بۆ بەدواداچوون بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە و سزای دیاریکراوی سەرپێچیکاران تۆمار دەکرێت کە بە داخستنی شوێنەکە بۆماوەی 3 ڕۆژ دەستپێدەکات، لە ئەگەری دووبارەبوونەوە یان زیاتر شوێنەکە بۆ ماوەی 7 ڕۆژ تاوەکو بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی شوێنە گەشتیارییەکە کۆتایی دێت.