تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی پەکەکەی لە قامیشلۆ راگەیاند

دەزگای هەواڵگری تورکیا رایگەیاند، رۆژی نۆی ئەم مانگە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانیاندا لە قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، بەرپرسێکی پەکەکە کوژراوە، کە مەشقی بە چەکدارانی پەکەکە کردووە، لەسەر بەکارهێنانی چەک و دروستکردنی بۆمب.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئابی 2022 ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا رایگەیاند، محێدین گولۆ کە یەکێک بووە لە بەرپرسانی ئاکادیمیای هەبات دەریک کە مەشقی سەربازیی و ئایدۆلۆجی بە چەکدارانی بە پەکەکە/یەپەگە کردووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) دا لە شاری قامیشلۆ کراوەتە ئامانج.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسەی تورکیا، محێدین گولۆ، رۆڵی هەبووە لەو هێرشانەدا کە کراونەتە سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و “مەشقی بە چەکدارانی پەکەکە کردووە، لەسەر بەکارهێنانی چەک، دروستکردنی بۆمب و کوشتن”.

ھەواڵی زیاتر