ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەموز بەردەوامە. 
بەپێی خشتەی بڵاوكراوەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ سێشەممە 16 ی 8 ی 2022، مووچەی هەریەك لەوەزارەتەكانی، ئاوەدانكردنەوە ، رۆشنبیری و لاوان ، كارەبا دابەشدەكرێت.
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ،رۆژی دووشەممە 1ی 8 ی 2022 دەستی بەدابەشكردنی مووچە كرد و لەدەستپێكیشدا وەزارەتی تەندروستی وەریگرت، رۆژی20ی ئابیش بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دێت.
 

ھەواڵی زیاتر