ئاگری بێ دووكە‌ڵ

حەمەسەعید حەسەن

لـــە تافی لاویمدا، ئەو شـــارەی لێـــی دەژیام، دوو ســـینەمای لێبوو. پێم خۆشـــبوو هەر فیلمێک پیشـــان بدرێت، بیبینم. ئەو سەردەمە بە پلەی یەکەم فیلمەکانی برجیت باردۆ و کلۆدیا کاردیناڵی سەرنجیان ڕادەکێشام. نایشارمەوە عیشقی من بۆ فیلمەکانیان، تەنیا لە سەرچاوەی جوانیی ئەو دوو شـــۆخەژنەوە هەڵدەقوڵا. هەرچەندە دوو سێ جار بۆ هەر فیلمێکیان دەچووم، کەچی چاوی برسی
و نەوسنم لە جوانییان تێر نەدەبوو.
کلۆدیا کاردیناڵی هێندە شۆخ و دڵبەر بوو، کە بە پیادەڕێیەکدا تێدەپەڕی، لە شەقامەکەدا شوفێر ئاگای لەبەرچاوی خۆی نەدەما و ڕووداوی دڵتەزێن دەقەوما، هەر بۆیە ســـەرۆکی شـــارەوانی، ڕێی پێ نەدەدا بە پۆشـــاکی داوێنکورتەوە پیاســـە بکات. هەر کە برجیت باردۆ لە کەناری زەریا خۆی دەدایە بەر خۆر، چەندان کەس تەنیا لە پێناوی ئەوەدا، تاقە ســـەرنجێکی بۆ لای خۆیان ڕابکێشن،
هەوڵی خۆ خنکاندنیان دەدا.
کورتکـــراوەی ناوی ئەو دوو شـــەکرەژنە: (ب ب) و (ک ک)بوو، هەر بـــە کاریگەریی کورتکراوەی ناوەکانی وان، کە دەستم دایە هونەر، لەبری ناوی خۆم، (س س)م هەڵبژارد. دەمزانی قادر کابانی هونەرمەند، یادی شـــیرینی بە خێر، ســـەرتاش بووە، ئەمە هانی دام، بەدەم سەرتاشینەوە، بیر لە موزیک بکەمەوە. بیستبووم فرێدریک ئانگڵس گوتبووی: ئەوە کار بوو، مەیموونی کرد بە ئینسان و هەر کاریش ســـەرچاوەی هەموو هونەرێکە. دەرکم بەوە کردبوو کە هەندێک لە گۆرانییە دێرینەکان، بەدەم جووتکردن، تۆووەشـــادندن، دروێنە، شـــەنکردن و گەنمکوتانەوە سەریان هەڵداوە. لە دڵی خۆمدا گوتم: ئەگەر شـــەن بە دەســـت، توانای دانانی ئاوازی هەبێت، ئەدی منی شانە بە دەست،
بۆچی بەختی خۆم لە هەمان بواردا تاقی نەکەمەوە.
کاتی خۆی کە ئەندامی کۆمەڵە بووم، کتێبێکی (کیم ئێڵ ســـۆنگ)م خوێندبووەوە، کە تێیدا باسی پشـــت بە خۆ بەستنی دەکرد، بە وەرگرتنی ئیلهام، لە فیکری گەشی ئەو سەرۆکە نەتەوەیییە، کە هەر کاتێک مانگ چواردە بووایە، ڕووخســـاری ئەوی پیشـــان دەدا، بۆ دانانی ئاواز، لەبری کەمان و تەپڵ کە هیچیان خۆماڵی نەبوون، سوودم لە دوو ئامێری خۆمکرد بینی کە فیکە و چەقەنە بوون.
شـــارەزای ژیاننامەی گەلێک هونەرمەندی بێگانە بووم، هەندێکیان ســـەر بە خێزانی هونەری بوون، منیـــش خەونم بەوەوە دەبینی خێزانێکی هونەری پێکەوە بنێم. باشـــبوو دوو منداڵم هەبوو، ئیدی لە گۆرانیی منداڵانەوە دەســـتم پێ کرد. یەکەم بەرهەمی هونەریم، کە تێیدا کیژەکەم بە پشە پشە دەستی پێ دەکرد و کوڕەکەم بە میاو میاو بۆی دەسەندەوە، وەک ڕووخانی دیواری بەرلین دەنگی
دایەوە. ئیدی دەرگای کۆشکی بڵندی هونەر، بە ڕووخساری نوورانیمدا کەوتە سەر پشت.
بێ با بە یەزدان، سوێند بخوێن هەردوو نە من بێنم ژن، نە تۆ بکەی شوو
ڕەنگزەردیی خەڵکی، خەتای ڤایرۆسە ڕەنگزەردییەکەی من، دووریی ڤینۆسە
ئێســـتا ســـەرقاڵی داهێنانی ئاوازێکی دونیاهەژێنم، بۆ ئەو شـــیعرە کە خۆم دامناوە و هەر خۆیشم
دەیچڕم

ھەواڵی زیاتر