بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، پێیوایە سەرەڕای ئەوەی سێ ساڵەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان “بێ کەموکورتی” نەبووە، بەڵام جێبەجێكردنی كارنامەكانی لە بواری چاكسازی و خزمەتگوزاریدا، لەو ئاستهدایه کە بە رێزەوە سەیری بكەین.
رێباز بێرکۆتی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە کوردستان24 دەڵێ: حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەری رەنجی شەست ساڵی خەبات و تێكۆشانی خەڵكی كوردستانە و لە ئاستی كاركردن لە بواری چاكسازی و خزمەتگوزاریدا لەو ئاستەدایە، کە بە بهڕێزهوه سەیری بكەین، ھەرچەندە بێ كەموكورتیش نابێت.
بێرکۆتی هەروەها گوتی: شێوەکە ئەوەیە، ئەو لایەنانەی بەشداری سەرەكین، وەك پارتی و یەكێتی دەبێت بە ئەندازەی بەشداریكردنیان بە بەرپرسیاریەتییەوە ھەڵسوكەوت بكهن و سیاسەت كاركردنیان لە شكۆمەندی خەڵك و دیپلۆماسی و سیاسەتی ھەرێمی كوردستان بێت.
بزووتنەوەی گۆڕانیش لایەنێكی دیكەی بەشدارە لە حكومەت و پێیوایە ھەندێك ململانێی سیاسی زیانیان بە جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت گەیاندووە، بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان، لەوبارەیەوە بە کوردستان24 دەڵێ: ئەگەر بە ئینسافەوە تێڕوانین بۆ كابینەكە بكەین، دەبینین كابینەكە نەیتوانیوە سەركەوتوو بێت. ھۆكارەكەش قەیرانی دارایی و دابەشنەكردنی مووچە لە كاتێ خۆیدا و جێبەجێنەكردنی پرۆژەكان و ئەوە دۆخەی پهیوەندی بە پرۆژەكانی سلێمانیەیەوە ھەیە.
پێكھاتەی كابینەی نۆیەم لە ئەنجامی رێكەوتنی سیاسی نێوان، پارتی، یەكێتی و گۆڕانە. ھەندێك جار پابەندنەبوون بە رێككەوتنەكان وایكردووە بەربەست بۆ جێبەجێكردنی كارنامەكە دروستببێت، بەڵام پێداگری حكومەت لەسەر شكاندنی ئاستەنگەكان وایكردووە بەشێكی زۆری كارنامەكەی جێبەجێ بكات.