چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

غەریب پشدەری شاعیر لەلایەن ماڵی کەلەپووری قەڵادزێ ڕێزی لێنرا

لەچوارچێوەی کارو چالاکییە هونەریی و ئەدەبیی و ڕۆشنبیرییەکانی خۆیدا ، ماڵی کەلەپوورو ڕۆشنبیریی پشدەر ، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران و ڕۆشنبیرانی قەڵادزێ ، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 2022/6/15 تابلۆی وێنەی خۆی وەک دیاری ڕێزلێنان کەبەفڵچەی هونەرمەندی دەستڕەنگین (ئاکام قوربانی) نەخشێنرابوو لەلایەن (کاک عەلی دینکە) نوێنەری ماڵ، پێشکەش بە مامۆستای وەرگێڕو نووسەرو شاعیری ناسراو ( غەریب پشدەری) کرا.

مامۆستا غەریب محەمەد ئەمین ناسراو بە(غەریب پشدەری) لە ساڵی 1941لەشاری قەڵادزێ لەدایکبووەو لە ساڵی 1962 خانەی مامۆستایانی سلێمانی تەواوکرد وبۆتە مامۆستا.
چل و چوار ساڵ مامۆستا بووە و بەدەیانجاریش لە سەر کوردبوون و کوردایەتی لە چەگواراو زێدی خۆی دوورخراوەتەوە .
لەساڵی 2009لە گۆڤاری( ئاسۆی فۆلکلۆر) کاری کردووە بۆ ماوەیەکیش دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (نووسەری نوێ) بووە کە لةلایەن لقی هەولێری (ی.ن.ک) دەرچووە
لەساڵی 2010 شەوە دەستەی کارگێڕی لقی هەولێری نووسەرانە لەساڵانی تەمەنی ئەدەبیدا ، بەدەیان خەڵات و دیاری و ڕێزلێنانی پێدراوە
مامۆستا خاوەنی کۆمەڵێک دیوانە شیعرو کتێبی وەرگێڕدراوی جاپکراوە لەوانە:
ــ ئۆڵدوزو بوکەشووشەی قسەکەر / وەرگێڕان/١٩٨٤ بەغداد
ـ نوقڵێ /شیعر/2001 هەولێر
ــ ژانی وەرزەکان /شیعر/ 2002هەولێر
ــ پاییزەماچ /شیعر/ هەولێر 2008
گۆڕستانی غەریبان ڕۆمان وەرگێڕان/ 2006
دادەشیرین /ڕۆمان/ وەرگێڕان/2008
دایکم دووجارگریا/ وەرگێڕان /٢٠٠١
ئەفسانەکانی ڕۆژهەڵات/ وەرگێڕان/٢٠٠١
منداڵی ئاخرزەمان /وەرگێڕان/٢٠٠٥
ـ پەخشانە ڕدێن سپییەکان/٢٠٢٢ هەولێر
زەنگوڵەو سەمای مەرگ و زۆرانی تر ….