ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆرلیک شانۆن باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکە دا کە ئیت دوڤال بەرپرسی نووسینگەی کاروباری باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر ئامادە بوو، بیروڕا لە بارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و قۆناغی دوای هەڵبژاردن ئالوگۆڕکرا.
هەر لەو کۆبوونەوەیە دا سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق بەندە بە بەهێزبوونی دیموکراسی و جێبەجێکردنی شەراکەت و ڕێزگرتن لە مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.
لە درێژەی ئەو دانیشتنەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پەیوەندییەکان و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی کەنەدا کردەوە