ئەمرۆ سێ شەممە بەرواری ٢٤-٥-٢٠٢٢،بەپێی راگەیاندراوێکی ناوەندی خانی، دوو مووشەک ئاراستەی وێستگەیەکی پەخشی سەربەناوەندی خانی بۆ رۆشنبیری و راگەیاندن کراوە . یەکێکیان بەر وێستگەکەیان کەوتووە و بەهۆیەوە پەخشی تەلەڤزیۆن و رادیۆی دهۆک لەکار کەوتوون،جگە لەزیانێکی زۆری مادی بە دەزگاکە. بە پێی هەمان راگەیاندراو ئەو کارە لە لایەن گەریلاکانی پەکەکەوە ئەنجامدراوە. بەداخەوە کەماوەیەکە رۆژنامەنوس و دەزگا راگەیاندنەکانی ئەو ناوچەیە بونەتە ئامانجی تێکدەرانی ئارامی وئاسایشی ئەوناوچەیە.کەزۆر بەمەبەستانەو بە ئامانجەوە ئەو هێرشە بۆ سەردەزگا راگەیاندنەکان کراوە، چونکە ئەو ناوچەیەنزیکەی ١٠ دەزگای راگەیاندنی تێدایە.ئەم دوو دەزگایە دوودەزگای سیڤیڵن وبەئامانج گرتنی ئەم جۆرە دەزگایانە پێشێلکردنی یاسای رۆژنامەگەری و قەڵس بوونە بە ئازادی رادەربڕین وبڵاوکردنەوەی زانیاری راست ودروست.لەهەمان کاتدا پێچەوانەی پرینسیپەکانی کاری رۆژنامەگەریە،بۆیە ئێمە لەلیژنەی داکۆکی سەرباری بەتوندی سەرەکۆنە کردنی ئەم کارە ،هیوادارین رۆژنامەنوسەکانی ئەم دوو دەزگایە سەلامەت بن لەوهێرشەکراوەتە سەریان ، داواکارین لەلایەنە پەیوەندی دارەکان ورێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامەگەری لەگەڵ سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەم جۆرە کارانە پێک بهێنن و ئەنجامدەرانی رووبەڕووی سزاو لێپێچینەو ەبکرێنەوەو سنورێک بۆ ئەم جۆرە کارانە دابنێن.
لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنووسان
هەولێر
24/5/2022