سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

حوكمڕانییەكی عێراقی نەك پاشكۆیەتییەكی دەرەكی

هاودەنگ فاروق

مێـــژووی پارتـــی ئـــه وه ی نیشـــان داوه، هـــه ر رێككه وتنێـــك كـــه پارتی ده یـــكات بۆ به رژه وه ندیـــی نه ته وه یی و نیشـــتمانییه و له پێناوی ئارامـــی و ڕەفاهیەتی ژیانی خه ڵكی كوردســـتاندایه. دژبەرانی پارتی لەوەتەی هەن لە پارادۆكســـێكی گـــەوج و خەڵەتێنانەدا دەدوێن. ئەوان پێیان وایە خەڵكی ژیری كوردســـتان بە چەواشەكارییەكانیان لاڕێ دەبن. دوو ڕوویەكە لێرە بە خەڵكی كوردســـتان دەڵێن پارتی موزایەدە بە كوردایەتییەوە دەكا، كەچی لە بەغدایش هاواریانە دەڵێن فریا نەكەون پارتی بە هزری ناسیۆنالیســـتی خەریكە عێراق پارچەپارچە دەكات و ئینفیاســـاڵییە و ســـەربەخۆیی بۆ كوردستان رادەگەیەنێت! لە ڕاســـتیدا، پارتـــی نایەڵـــێ چیتر ئەزموونـــی شكســـتخواردووی شـــێوازی ڕابردووی یەكێتـــی لـــە بەغـــدا دووبـــارە بێتـــەوە. نایـــەوێ هاوپەیمانیەتییەكـــی یـــەك پێكهاتە ڕابگەیەنـــرێ و لەگـــەڵ پێكهاتەیەكـــی دیكـــەی زۆرینەیەكی سەردەســـتە، حکوومەتێك پێـــک بێنن لە دوا ســـاتەكاندا بە کورد بڵێن: “فەرموون ئەو چەنـــد وەزارەتە وەرگرن، ڕازین بەشـــدار بـــن، ئەگەرنا منەتمـــان پێتان نییـــە و حکوومەت هەر پێـــک دەهێنرێ. پارتی و سەدر و سوننە بە بەرنامەی نوێ كار بۆ پێک هێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەكەن، کە تێیدا سەروەریی عێراق و هەرێمی كوردستان بپارێزرێ و سنوورێک بۆ گەندەڵی و دەستێوەردانیدەرەکیوگرووپەچەکدارەکانیدەرەوەییاسادابنرێت،کوردیشلەبەشداربوویەكی شـــكلی دەســـتەڵاتەوە دەکاتە هاوبەشێكی سەرەكیی ڕاســـتەقینە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا. پارتی ســـەلماندوویەتی کە بەرژەوەندیی کوردســـتان لە کوێ بێ، پارتی لەوێیە؛ خەڵکی تریش سەلماندوویانە بەرژەوەندیی وڵاتێكی ئیقلیمی و پاشكۆیەتی لە کوێ بێ، ئەوان لەوێن و بە زوڕنای هەموو وڵاتێكی ناوچەیی و دژەكورد هەڵدەپەڕن، بەڵام ئامادە نین، هەوایەك بە دڵی میللەتەكەیان و لە بەرژەوەندیی گەل و نیشتمانی خۆیاندا هەنگاوێك بنێن.