ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئاداری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سوهێل بن موحەممەد ئەلمەزروعی، وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات کۆبووەوە.
له كۆبوونهوهكهدا ، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و داهاتووی وزە و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێكران.
لە رۆژی ههینی 25 ی 3 ی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومەتی ههرێم کە پێکهاتووە لە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، شاندی حکومەت ژمارەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی ئیمارات ئەنجامداون و بڕیاریشە چەند کۆبوونەوەیەکی دیکە بکات.