هاودەنگ فاروق
چەند ڕۆژێكە میدیای یەكێتی بە زمانێكی زبری ناكوردانەوە هەڵمەتێكی لە دژی پارتی دەست پێكردوە
سەیرە، حزبێك سەر و بنی زمانی پڕپڕبێت لە وشەی قەبەی دیموکراسی، بەڵام بە ئەنجامی دەنگدان ڕازی نەبێت! بە دەستاودەستکردنی پۆستێک ڕازی نەبێت.
ئەو یەکڕیزییەی یەکێتی لەپارتی و خەڵکی کوردستانی دەوێت، بۆ ئەوەیە، پەکی ئەنجامەکانی دەنگدان و متمانەی خەڵک بخرێت .. جا کەوابێ، دەبێ خەڵکی کوردستان بپرسن: ئێمە بۆچی دەنگمانداوە ئەگەر کار بە ئەنجامەکانی نەکرێت و گۆڕانکاری دروست نەبێت؟
ئاخر هەموو خەڵك دەزانێ یه‌كڕیزی ئه‌وانه تێكیان داوه كه له ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ژێربه‌ژێر و به‌بی ئاگاداریی داموده‌زگا شه‌رعییه‌كانی كوردستان و بێ ئاگاداریی به‌شێكی حزبه‌كه‌شیان، بەشێكی خاكی كوردستانیان له هەرێمی كوردستان بە دابڕین دا و به نرخێكی هه‌رزان فروشتیان و تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌یان كرد..
نازانین یەكێتی لە پای چی ئەو موزایەدەیە بەسەر پارتی و خەڵكی كوردستانەوە دەكات؟ كامە دەستكەوتیان بۆ كورد لە بەغدا وەدەست هێناوە، مەگەر داواكاریی بڕینی مووچە و بودجە هەر بە فیتی بەرپرسانی ئەو حزبە نەبوون؟
ئاخر ئەو شێوازە حوکمڕانیەی یه‌كێتی داوای ده‌كات تاقی كراوەتەوە و فه‌شه‌لی هێناوه له به‌دیهێنانی داخوازیی خه‌ڵكی عێراق و كوردستان، بۆ ددانی پێدا نانێت؟
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان له‌وه هۆشیارترن كه یه‌كێتی بتوانێ به‌م چهواشهكاریە به لاڕێیاندا به‌رێت.
با یه‌كێتی یەكههڵوێستی سهركۆمارهكهیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ناهەقییەی بەرامبەر به هه‌رێمی كوردستان کراوە، نیشان بدات.
ئێستا پارتی بە ڕێككەوتنی لەگەڵ هێزە براوەكانی هەڵبژاردن، بە سیاسەت ـــ ستراتیژیەتی نوێ لە بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق هەنگاوەكانی دەست پێدەكات، كە ئامانجە گەورەكەش پاراستن و گەرەنتیی مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستانە، سەبارەت بە پۆستی سەركۆماریش،
پارتی ده‌یه‌وێ سهركۆمار زامنی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور بێت به‌هه‌موو ماددەكانییەوە. بۆ ئەوەی خه‌ڵكی عێراق بڕیار به‌ده‌ست بن نه‌ك بڕیاریان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
به‌شداریی پارتی له حوكمرانی بۆ رێگه گرتنه له پیلانی لاوازکردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ زامنكردنی شایستەی دارایی و ئیستیحقاقە سیاسی و ئیدارییەکانی هه‌رێمی كوردستان.