یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

له‌ ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی 2 پڕۆژه‌ی گرنگی كاره‌با له‌ سۆران ده‌كرێنه‌وه‌

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه‌،  له‌ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاتژمێر 10 ى به‌یانی سبه‌ی سێشەممە 29 ى 3 ى 2022، لە مەراسیمێكدا – دوو پرۆژەی گرنگی كارەبا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە (دیلزیان) بەگوژمەی 2.1 ملیار دینار دەكرێنه‌وه‌.
 وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، دوو پڕۆژه‌كه‌ بریتین له‌:
1-  دابینكردنی وێستگەیەكی كارەبای مۆبایل 
2-  راكێشانی 6 فیدەری 11 كەی ڤی لە وێستگەی كارەبای دیلزیان.